
یاریگا –
پرێمەرلیگ لە داهاتوویەکی نزیکدا یاسایەک پەیوەست بە ئاهەنگگێڕانی خشان لەسەر ئەژنۆ دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەو جۆرە ئاهەنگگێڕانە قەدەغە دەکات، بگرە یاریزانەکەش کارتی زەردی پێدەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی وەرزشی و رۆژنامەنووسانی ئەو بوارە، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ (1ی یەنایەری 2026) یاریزانانی ئەو خولە بۆیان نییە بە خشانی سەر ئەژنۆکانیان ئاهەنگ بگێڕن.
سەرچاوەکان هۆکاری قەدەخەکردنەکەشیان ئاشکراکردوو کە زیاتر بۆ پاراستن و سەلامەتی یاریزانەکانە لە مەترسی تووشبوون بە پێکان. بەتایبەت پێکانی بەستەرەکان و رووشانی پێست.
ئەو یاساییەش لە بەرئەنجامی کۆمەڵێک رووداو دادەهێنرێت.
EXCLUSIVE🚨: The Premier League have BANNED the knee slide celebration, from January 1st performing the act will be a yellow card offence.
The decision aims to safeguard players from potential injuries, such as turf burns or joint strain, after growing concerns about the risks… pic.twitter.com/mQBQO8dm5Q
— Francis (@FrancisChipp) December 8, 2025
ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی جیهان بەتەواوەتی ئاگەداری جۆر و چۆنیەتی ئاهەنگگێڕانی یاریزانانن بەتایبەت دوای تۆمارکردنی گۆڵ. بەشێک لە چۆنیەتی خۆشیی دەربڕین و ئاماژەکان لەسەر ئاستی جیهان قەدەخەن و سزاکەشیان نەک تەنها کارتی زەرد، بەڵکوو زۆر سەختە تا ئەگەری سڕکردن و دوورخستنەوە لە یاریکردن، بەتایبەت ئەوانەی بێڕێزیی یاخود وروژانی هەستی نەتەوەیی، ئایینی و ئیتنیکی لێدەکەوێتەوە.



