Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ بڕیار لەسەر چارەنووسی سەڵاح درا

Yariga App

یاریگا –

تۆزێک پێش ئێستا لە لیڤەرپوولەوە بڕیار لەسەر چارەنووسی محەمەد سەڵاح درا دوای لێدوانە توندەکانی ئەستێرە میسڕیەکە دوای یەکسانبوونە چاوەڕواننەکراوەکەی کۆتا یارییان 3-3 بە لیدز یونایتد.

پەیامێكی ئاگرین؛ محەمەد سەڵاح هێرشدەكاتە سەر لیڤەرپوول

ئەم بۆمبەی سەلاح تەقاندیەوە لە کاتێکی ئێجگار هەستیاردا بوو بۆ لیڤەر، بەوپێیەی یانەکە بە دۆخێکی کارەساتباری ئەنجامەکاندا گوزەر دەکات و ئارنە سڵۆت هیچ چارەسەرێکی پیشاننەداوە چ لە پرێمەرلیگ یاخود لە چامپیۆنزلیگ. بە دانیشاندنی سەڵاح لەسەر کورسی یەدەک بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک، بەدوای بەشێک لە هۆکارەکاندا دەگەرا، بەڵام سەڵاح هەرزوو لێی هاتەدەنگ و بابەتەکەی هێندەیتر ئاڵۆزاند.

بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی لیڤەرپوول و ئارنە سڵۆت لە بڕیاریاندا پەیوەست بە کێشەکەی سەڵاح، بڕیاریانداوە ئەو یاریزانە “تا ماوەیەکی کورت” دووربخرێتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لیڤەرپوول پشتگیری لە هەڵوێستی سڵۆت دەکات، ئەوەش لەپێناو هێشتنەوەی دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدا.

رێدز کە سبەی شەو یارییەکی قورسیان بەرامبەر ئینتەر میلان هەیە لە هەفتەی 6ی چامپیۆنزلیگ، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە هێرشبەرە میسڕیەکە تا ئەم بەیانیەش راهێنانەکانی کردووە و بۆ دوای یارییەکەی ئینتەریش هەر دەیکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button