Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ئەنجامی پشکنینی پزیشکی و شوێنی وەرگرتنی چارەسەری شێرکۆ کەریم ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ دوا پشکنینی پزیشکی کردووە

Yariga App

یاریگا –

وادەی دوورکەوتنەوەی شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی زاخۆ لە یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە، پشکنینی پزیشکی تەواو بۆ شێرکۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ کراوە و پزیشکان رێنماییەکانیان بە ئەستێرەکە کردووە.

دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان، شێرکۆ کەریم بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە بۆ حەفت هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و پڕۆسەی چارەسەرییەکەشی هەر لە دەوحە وەردەگرێت و لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێراق ناگەڕێتەوە.

شێرکۆ کەریم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە جامی عەرەب کردووە، لە یاریی رابردوو بەرامبەر سوودان تووشی پێکانی گرژبوونی ماسوولەکی پشتەوەی رانی راستەی بوو.

گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر جەزائیر لەبارەی شێرکۆ کەریم گوتی؛

پێکانی شێرکۆ سەختە و تاوەکو دوای تەواوبوونی جامی عەرەب، ناتوانێت یاریی بکاتەوە.

سبەی سێشەممە، لەدوا یاریی قۆناخی کۆمەڵەی چوارەم لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی جەزائیر دەبێتەوە. عێراق هەردوو یاریی رابردووی لە سودان و بەحرەین بردووەتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button