Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێكی ئاگرین؛ محەمەد سەڵاح هێرشدەكاتە سەر لیڤەرپوول

ئەفسانە میسڕییەكە پەیامێكی ئاگرینی دژی ئارنە سڵۆت و لیڤەرپوول بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هێرشێكی توندی كردە سەر ئارنە سڵۆت راهێنەری یانەكە، دوای ئەوەی بۆ سێیەم یاریی لەسەر یەک لەسەر كورسی یەدەک بوو.

شەوی رابردوو لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

لەو یارییەدا محەمەد سەڵاح بەشداری نەكرد و ئارنە سڵۆت وەكو یارییزانی یەدەكیش یاریی پێنەكرد.

لە دوای یارییەكە محەمەد سەڵاح گوتی؛

باوەڕ ناکەم چی روودەدات. زۆر بێ هیوا بووم. زۆر شتم بە یانەكەم بەخشیووە، هەمووان دەتوانن ئەوە ببینن، بەتایبەتی وەرزی رابردوو. بۆ ئەوەی لەسەر کورسی یەدەک بم، نازانم بۆچی. هەست دەکەم یانەکە تاوانبارم دەکات و فشارم لەسەر دروستدەکات. 

پێشتر زۆر جار وتوومە کە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ راهێنەرەدا هەیە، لەپڕ هیچ پەیوەندییەک نەما، نازانم بۆچی.

راستگۆ بم ئەوە بۆ من قبوڵ ناکرێت، نازانم بۆچی بەردەوام ئەمە بەسەر مندا دێت. وەکو ئەوە وایە بڵێن “سەڵاح تاوانبار دەکەین، چونکە ئەو کێشەکەیە”. پێموانییە من کێشەکەبم.

دوێنێ پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد. ئەو نەیدەزانی کە من بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ ناکەم، بەڵام من دەمزانی. پێم گوت “وەرە بۆ یارییەکەی بەرامبەر برایتن، گرنگ نییە یاری بکەم یان نا؛ چێژ لە یارییەکە وەردەگرم” دەبینین بزانین چی روودەدات، لە مێشکمدا، بە هەر شێوەیەک بێت چێژم لێ وەردەگرم، چونکە نازانم چی روودەدات. یارییەکە لە ئانفیڵدە، بۆیە پێش ئەوەی بچمە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ماڵئاواییم دەبێت.

دەتوانم نموونەیەک بهێنمەوە؟ لەوانەیە گەمژانە دەربکەوێت، بیرمە ماوەیەک پێش ئێستا کاتێک هاری کەین بۆ ماوەی دە یاری گۆڵینەکرد، هەمووان و میدیاكان دەیانگوت بە دڵنیاییەوە هاری گۆڵدەکات، بەڵام کاتێک باس لە سەڵاح دەکرێت، وەڵامی هەمووان ئەوەیە، ‘دەبێت لەسەر کورسی یەدەک بێت’.

هەندێک دەڵێن من لە یانەكە گەورەترم، بەڵام من هەرگیز ئەوە ناڵێم، من لە كەس گەورەتر نیم، زۆر بەسادەیی ئەوەندەم كردووە كە جێگای خۆم بەدەستبهێنم.

هەمیشە ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، منداڵەكانیشم هەموو كات بەوشێوەیە دەبن، بۆ هەمیشە خۆشەویستی ئەم یانەیە لە دڵمدا دەمێنێتەوە.

محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول 420 یاریی كردووە و توانیویەتی 250 گۆڵ بكات و 116 گۆڵیش درووست بكات.

بڕوات نەکرد، باشە بڕوات بە چی نەکرد؟

بەڵێ، ئەنجامێکی زۆر نیگەرانکەر بوو بۆ ئێمە. چونکە پێشبینی بردنەوەی یاریی لەمجۆرەمان دەکرد. دوو گۆڵی خێرامان کرد و شتەکان بە ئاڕاستەی ئەرێنی بوون، بەڵام گۆڵی بێ مانامان لێکرا، هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو کە منیش یاریم دەکرد. بۆیە نابێ کەس بڵێت، من هێرشدەکەمە سەر هاوتیمەکانم. لەبەر ئەوەی لەسەر کورسی یەدەکەم. پێشتریش بە هەمان شێوە گۆڵی بێ مانامان لێدەکرا. تەنیا پێویستە گۆڵ بە خاوێنی بهێڵینەوە و سەربکەوین.

ئەی بڕوات بە چی نەدەکرد؟

بڕوام نەدەکرد بۆ ماوەی 90 خوولەک یەدەک بم، ئەمە سێیەمجارە لەسەر کورسی یەدەک دەبم، پێموایە یەکەمجارە لە کاروانی وەرزشیمدا، زۆر، زۆر نیگەرانم، چونکە زۆرم پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە. هەمووان ئەمە دەزانن بە تایبەتیش وەرزی رابردوو. ناشزانم بۆچی لەسەر کورسی یەدەکم، پێدەچێت یانەکەیە منی خستبێتە ژێر پاسەوە، ئەم هەستەم بۆ دروستبووە، شتێکی زۆر روونە کە یەکێک دەیەوێت، تەواوی شکستەکان بخاتە ئەستۆی من.

لە هاوینی رابردوودا، یانەکە بەڵێنی زۆری پێدام، بەڵام ئەوە سێ یارییە لەسەر کورسی یەدەکەم، ناتوانم بڵێم (لیڤەرپوول) بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە، پێشتریش چەندین جار باسم کردووە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ راهێنەر هەبوو. بەڵام لە پڕ، پەیوەندییەکانمان پچڕا و نازانم بۆچی وایلێهات. پێدەچێت یەکێک دەیەوێت من لە یانەکە نەمێنم، بەڵام من بەردەوام پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەم، منداڵەکانم پاڵپشتی دەکەن و زۆریش ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و بەردەوامیش وادەبێت، دوێنێ پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد، چونکە دوێنێ دەمزانی سەرەکی نابم، بەڵام ئێوە نەتاندەزانی.

بە دایک و باوکم گوت، بۆ دوا یاریم وەرن، گرنگ نییە یاریی بکەم یاخود نا، بەڵام چێژ وەردەگرم، لەسەری خۆمدا، چێژ لە یارییەکە وەردەگرم، جا یاریی بکەم یاخود یەدەک بم، چونکە نازانم ئێستا چی روودەدات، یاریی داهاتوو لە ئانفیڵد دەبم تاوەکو، ماڵئاوایی لە هاندەران بکەم، دواتر دەچمە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، چونکە نازانم ئەوکاتەی لەوێم چی لە (لیڤەرپوول) روودەدات.

ئێستا دۆخەکە چۆنە؟

من دۆخەکە قبووڵ ناکەم، نازانم بۆچی بەردەوام، لێرە ئەمە لە دژی من روودەدات، ئەگەر لە شوێنێکی دیکە بوومایە، یانەکە یاریزانەکەی دەپاراست، نازانم بۆچی لەم دۆخەدام، بەڵام ئێستا ئەوەی دەیبینم، ئەوان من دەخەنە ژێر پاسەکەوە، وەکو ئەوەیە بڵێن من کێشەی یانەکەم بەڵام، پێموانییە من کێشەکە بم، زۆرم پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە.

دەمەوێت ئەو رێزەم لێبگیرێت کە شایەنیم، خۆ هەموو رۆژێک ناچم لەسەر شوێنی یاریکردنم بجەنگم، چونکە بەدەستمهێناوە، ئێستا خەڵک دەڵێت؛ تۆ خۆت لە یانەکە پێ گەورەترە، نەخێر من لە هیچ کەسێک گەورەتر نیم، بەڵام شوێنەکەی خۆمم بەدەستهێناوە و ئەمەیە تۆپی پێ.

کە باسی یارییەکەی برایتنیت کرد، مەبەستت ئەوەیە ئەم دوا یاریتە؟ 

بەچاوەڕێکردنی یەکلاییبوونەوەی داهاتووت لە یەنایەری داهاتوو، لە تۆپی پێ هیچ شتێک روون نییە، بەڵام من ئەم دۆخە قبووڵ ناکەم، دووبارەی دەکەمەوە، زۆرم پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە، بەتایبەت لە وەرزی رابردوودا، داوای لێبوردن دەکەم و لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم، هەمووانم خۆشدەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button