
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی لالیگای ئیسپانیا ریال بێتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر ریال بێتیس لە یاریگای لا كارتوخای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال بێتیسی مانویێل پێلیگرینی لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكەن.
لە كۆی 14 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا شەش یارییان بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی لالیگا دێن
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی پازدە یاریی لە 12یاریی براوە بووە یەك یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە
بە كۆكڕدنەوەی 37 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیای گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال بێتیس بە بێ هیكتۆر بێلیرین، سوفیان ئەمرابت و ئیسكۆ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.
بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی ریال بێتیس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال بێتیس
ڤایێس
رویبال، بارترا، ناتان، گۆمێز
رۆكا، ئالتمێریا
ئانتۆنی، زەلزوولی، فۆرنالس
هێرناندێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
كۆندێ، جێرارد مارتن، كوبارسی، بالدێ
پێدری، دی یۆنگ
لامین یامال، رافینیا، راشفۆرد
فێران تۆرێس



