Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V سەندرلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی هەفتەی پازدەیەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری سەندرلاند دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری سەندرلاند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لە یارییەكی دراماتیكیدا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ لە فولهامی بردەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی چواردە یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە لە یەك یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لو ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا سەندرلاند ئەسپە ڕەشەكەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە و لە كۆی چواردە یاریی شەش یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و  سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و كۆڤاسیچ رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە.

سەندرلاند بە بێ حەبیب دیارا و ئەلیسی بەرامبەر مان سیتی یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئایت نوری

گۆنزالێز

شەرقی، رێندێرس، فۆدن، دۆكو

هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند

رۆیفس

هۆم، بالارد، موكیلی، خێرترۆودا، رینێڵدۆ

چاكا، سەدیقی، تراوری، لێ فی

ئیسیدۆر

بابەتی زیاتر

Back to top button