
یاریگا –
لە یاریی كردنەوەی هەفتەی پازدەی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بەكاتی هەولێر، ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لە دوای دەستپێكێكی خراپ ئاستۆن ڤیلا گەڕاوەتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكان و لە كۆتا شەش یاریی خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان براوە بووە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 14 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی بەردەوامە لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 14 یاریی لە دە یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و یەك یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاستۆن ڤیلا بە بێ رۆس باركلی و مینگز رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
ئارسیناڵ بە بێ گابریێل، كای هاڤێرتز، سالیبا، لیاندرۆ ترۆسارد و كریستیان مۆسكوێرا رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین
كامارا، تیلیمانس
مالین، رۆجەرز، مەكگین
واتكینس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبەر، سالیبا، هینكاپێ، كالافیۆری
ئۆدیگارد ، زوبیمێندی، رایس
ساكا، مێرینیۆ، ئیزێ



