
یاریگا –
بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە پیشەگەرێکی سووپەری نایجیری گواستەوە ریزەکانی.
بە فەرمی چوارقوڕنە گرێبەستی ماتیۆ بۆنیفەیسی نایجیری راگەیاند، یاریزانەکە لە هێلی ناوەڕاست و هێرشبەر یاریی دەکات و تەمەنی 31 ساڵە، بۆ یاریی داهاتووی چوارقوڕنە لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر پیشەسازی ئامادە دەبێت.
بۆنیفاس پێشووتر بۆ یانەکانی ئاریس لیماسۆل و ئەکوا یونایتدی نایجیری تریپکای کۆسۆڤی و پارتیزان تیرانای ئەلبانی و سێنترێنسی پۆرتوگالی و چەتین کایەی تورکی و ئەلموجەزەل و ئەل لیوای سعودی و لەگەڵ دێڕنیای قوبرسی یاریی کردووەە.
چوارقوڕنە بە راهێنەرایەتی مەحمود مەجید لە شەش یاریی خولی نایابی کوردستان خاوەن نۆ خاڵە و بەشێوەی کاتی لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت.



