ڤاڵڤێردی: بردنەوەکەمان بردنەوەی ژووری جلگۆڕین بوو

یاریگا –
ریال مەدرید بە بردنەوە 0-3 لە ئاتلێتیک بیلباو گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان، کە سێ یاریی لەسەریەک بوو لە لالیگا تامی بردنەوەی نەکردبوو.
یانە شاهانەکە چەند هەفتەیەکی قورسی فشاری میدیایی لەسەربوو کە هەندێ لە سەرچاوەکان پەییان بە هەبوونی کێشە بردبوو لەنێوان یاریزانەکان و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، بەوەی ژووری جلگۆڕین دڵخۆش نیین بە پلان و شێوازەکانی. ئەگەرچی چەندجارێک ئەو دەنگۆیەش رەتدەکرایەوە.
دوای یارییەکەی بیلباو، فیدی ڤاڵڤێردی کاپتنی یەکەمی مێرێنگی وتی
ئەمڕۆ پێش یارییەکە لە ژووری جلگۆڕین قسەمان کرد. چەند یاریی رابردوو تەنانەت تەرکیزیشمان نەبوو. بەڵام ئەمڕۆ وتمان دەبێت فشار بکەین و گۆڵی یەکەم تۆماربکەین تا تۆزێ زیاتر بیرمان ئاسوودەبێت.
🗣️ Fede Valverde: “Hoy hablamos en el vestuario antes del partido, ha habido varios partidos que no salíamos ni concentrados y hoy dijimos que hay que presionar y marcar el primer gol para tener un poco más de tranquilidad.”
👏🏻👏🏻👏🏻 pic.twitter.com/yxgIu1RZGM
— (fan) REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) December 3, 2025



