Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V سەندرلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری سەندرلاند دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:15 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری سەندرلاند بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول دوای ئەوەی یاریی رابردووی بەرامبەر وێستهام بردەوە، دەیەوێت ئەمشەو بە بردنەوە لە سەندرلاند هاندەرانی ئاشت بكاتەوە و شكستەكانی یارییەكانی رابردوو لە بیر بباتەوە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا سیازدە یاریی كردووە حەفت یاریی بردووەتەوە و شەش یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا سەندرلاند كە ئەم وەرزە لە چامپیۆنشیپەوە گەڕانەوە پرێمەرلیگ ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكەن بە جۆرێک لە ریزبەندی پرێمەرلیگ لە پێش یانە گەورەكانی وەكو لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام دێن.

لە كۆی سیازدە یاریی شەش یارییان بردووەتەوە چوار یاریی یەكسام بوون و سێ یارییش دۆڕاون، بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، جێریمی فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی و ستێڤان بایچێتیچ رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە.

سەندرلاند بە بێ حەبیب دیارا و ئەلیسی رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

سۆبۆسلای، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ

ئێكیتیكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند

رۆیفس

هۆم، بالارد، موكیلی، خێرترۆودا، رینێڵدۆ

چاكا، سەدیقی، تراوری، لێ فی

برۆبێی

بابەتی زیاتر

Back to top button