
یاریگا –
بەراوردکردنی یاریزانان یەکێکە لە بابەتە پڕ مشتومڕەکانی نێو هەوادارانی تۆپی پێ، بەراوردکارییەکان بابەتی گەرمی کۆبوونەوەکانن.
رۆژنامەی مارکا ئەمجارە پەنای بۆ ژیری دەستکرد بردووە، تاوەکو بەهای ئێستای بازاڕی ئەفسانە شکۆدارەکانی تۆپی پێ بخەمڵێنێت.
بەهای دارایی تەواو بەرکەوتەی بەهای وەرزشی یاریزان نییە، ژیری دەستکردیش پەنای بۆ ئاماری یاریزانان بردووە و بە ئەستێرەکانی ئێستای بەراورد کردوون.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ژیری دەستکردی گڕۆک ‘Grok’ی تایبەت بە پلاتفۆڕمی X بەکارهێناوە.
🤑 ¿Cuánto habrían costado Pelé o Maradona en el mercado de hoy en día? ¿Y en el caso del mejor Leo Messi? ¿Cuánto se pagaría ahora por Cristiano Ronaldo en su ‘prime’?
💰 Los precios de los grandes cracks de la historia del fútbol si se traspasaran hoy en día, según la IA pic.twitter.com/sEaGiYYVCB
— MARCA (@marca) December 1, 2025
دەرەنجامەکان
گڕۆک پێلێ، ئەفسانەی بەڕازیلی بە بەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ بەبڕی 350 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشانکرد، لە دوای ئەویش یۆهان کڕۆیف، ئەفسانەی هۆڵەندی بەبڕی 290 ملیۆن یۆرۆ دیارییکرد.
بەهای کڕۆیف 40 ملیۆن یۆرۆ لە بەهای لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتربوو.
دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمدا دێت، هەریەکە لە رۆناڵدۆ نازاریۆ و ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ و فرانز بێکێنباوە لە پلەکانی دواتردا دێن و پاشانیش زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەڕەنسا.



