
یاریگا –
لە یاریی لووتكە و لە یاریی پێشخراوەی هەفتەی نۆزدەیەمی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یاریی پێشخراوەی هەفتەی 19ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا هەرچەندە كلاسیكۆی بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاند بەڵام ئێستا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدریدی چوارەم دەبێتەوە.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە كۆی 14 یاریی یازدە یاریی براوە بووە، یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا كوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی حەفت یارییە لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بردنەوە بەدەستدەهێنن.
لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیادا لە كۆی 14 یاریی نۆ یاریی براوە بوون چوار یاریی یەكسان بوون و یارییەكیش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا دێن.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 246 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 112 یاریی بارسێلۆنا براوە بووە، 77 یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید و 57 یارییش یەكسان بوون.
لیۆنێل مێسی بە 32 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدریدە.
بارسێلۆنا لە كۆتا 5 یارییدا 14 گۆڵی كردووە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید حەفت یارییە لەسەریەک سەرجەمیان دەباتەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لەم وەرزەدا زۆرترین كلین شیتی كردووە ( 6 كلین شیت ).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ رۆناڵد ئاراوخۆ، فێرمین لۆپێز، گاڤی و تێر شتیگن رووبەرووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ ماركۆس یۆرێنتی و رۆبن لی نۆرماند بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
كۆندێ، جێرارد مارتن، كوبارسی، بالدێ
پێدری، دی یۆنگ
لامین یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاک
مۆلینا، خێمینێز، لینگلێت، هانكۆ
سیمۆنی، كۆكی، باریۆس، بایێنا
ئالڤارێز، سۆرلۆت



