
یاریگا –
دوای ماوەیەکی کەم لە تاقیکردنەوەی خولی سعوودی، ئەستێرەیەکی یانەی هیلال هەست بە دڵخۆشیی ناکات و یانەکە جێدەهێڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی، داروین نونێز لەگەڵ هیلال هەست بە دڵخۆشی ناکات.
داروین لە گواستنەوەکانی هاوین لە لیڤەرپوولەوە بە بڕی 53 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ هیلال، ئەوەش لەسەر خواستی یەکەمی سیمۆنی ئینزاگی بۆ بەهێزترکردنی هێڵی هێرشبەریی یانە نوێیەکەی.
وەک لە سەرچاوە بەڕازیلیەکەدا هاتووە، هێرشبەرە ئوروگواییەکە پێشکەشی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی کراوە ئەگەر بیانەوێ بۆ گواستنەوەی بێنەپێش.
ئامارەکانی ئەو چەند یارییەی نونێز لەگەڵ هیلال ئەنجامی داوە بەو جۆرەن: لە 6 یارییدا لە خولی سعوودیە 4 گۆڵ و 2 ئەسێست. لە چامپیۆنزلیگی ئاسیاش لە 3 یارییدا خاوەنی گۆڵێکە.
🇺🇾 Darwin Núñez no está contento en Al-Hilal y podría irse de Arabia Saudí a apenas seis meses de su llegada.
🇦🇷 El delantero uruguayo fue ofrecido a River Plate.
✅ Lo cuenta @geglobo pic.twitter.com/ZWlhGLuh5W
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) December 1, 2025



