Loading...
ئاسیاعێراق

قوقیە سەرکەوتنەکەی بەرامبەر گۆوای هیندی پێشکەش بە راهێنەرەکەی کرد

هۆکاری ئامادەنەبوونی راهێنەری زەوڕا لە یارییەکەی گۆوا بزانە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر گۆوای هیندی، قوقیە سەرکەوتنە گرینگەکەیان پێشکەش بە راهێنەرەکەی دەکات کە نەیتوانی لە یارییەکە ئامادە بێت.

لە گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2، زەوڕا میوانداری گۆوای هیندی کرد و یارییەکەشی 2 _ 1 لێ بردەوە، لەم یارییەدا عیماد ئەلنەحاس، راهێنەری میسڕی یانەی زەوڕا بە هۆی ئەوەی کچێکی تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبو گەڕابویەوە میسڕ و نەیتوانی لە یارییەکە ئامادەبێت، حوسام فەوزی، یاریدەدەری لە شوێنی عیماد راهێنەرایەتی تیپەکەی کرد.

حەسەن عەبدولکەریم، ناسراو بە قوقیە کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، دوای تەواوبوونی یارییەکە گووتی:

ئەم سەرکەوتنە پێشکەش بە راهێنەرەکەمان، هیوادارم بە زووترین کات بگەڕێتەوە لامان، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و شایستەی سەرکەوتن بووین، ئامادەبوونم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق پاڵنەرێکی باشبوو بۆمن، سوپاسی هاوڕێکانم دەکەم یارمەتیدەرێکی باشن،  بەگیانی کێبڕکێ کردن لە سەر نازناوەکە بەشداری پاڵەوانیەتی عەرەب دەکەین.

زەوڕا یاریی لە پێنج یارییدا نۆ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم دێت، نەسڕی سعودی 15 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، گەڕی داهاتووش لە سعودیە زەوڕا و نەسڕ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، زەوڕا پێویستی بە خاڵێکە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناخی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button