Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو، لاتین ئەمریکیەکی درەوشاوەکە گرێبەستێکی گەورە لە پرێمەرلیگ واژۆدەکات

Yariga App

یاریگا –

گەورەیەکی پرێمەرلیگ نزیکە لەوەی بەفەرمی کریستیان ئۆرۆزکۆ بگوازێتەوە بۆ ئینگلتەرا. لە چەند رۆژئ رابردوودا دەگەنە رێککەوتنی فەرمی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی مانچێستەر یونایتد سەرکەوتووبوون لە رازیکردنی لاوە کۆڵۆمبیەکە بە پرۆژە درێژخایەنەکەیان و لە ئێستاوە گواستنەوەیان مسۆگەرکرد. بۆ ئەو مەبەستەش ئۆرۆزکۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە بەریتانیا بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی گواستنەوەی بۆ مان یو.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە تێچووی کریستیان کە تازە تەمەنی 17 ساڵە، لەسەر خەزێنەی مان یونایتد 1 ملیۆن دۆلار وەستاوە و دەبێت بیدات بە یانەی فۆرتالیزای کۆڵۆمبی.

ئۆرۆزکۆ لە هێڵی ناوەڕاست یاریدەکات. لەگەڵ تەمەنە جیاوازەکانی کۆڵۆمبیا توانیویەتی سەرنجی گەورەکانی ئەوروپا بۆ لای خۆی رابکێشێت. تا سەرەنجام ئۆڵدترافۆردی کردە یەکەمین کاروانە ئەوروپیەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button