
یاریگا –
فیفا و سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، لە نوێترین دانیشتنیان رێکەوتنیان بۆ تەرخانکردنی یەک ملیار دۆلار بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان لە وڵاتانی کەمدەرامەتدا واژۆ کرد.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) رێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ سندوقی سعودیە بۆ گەشەپێدان واژۆکرد، کە بەگوێڕەی ئەو یاداشتە یەک ملیار دۆلار وەک قەرزی درێژخایەن تەرخان دەکرێت بۆ وەبەرهێنان لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی یاریگا و ژێرخانی وەرزشی لە چەند وڵاتێکی تازەپێگەیشتوو و کەمدەرامەتدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سندوقی گەشەپێدانی سعودیە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرفراوان و تا ئێستا زیاتر لە 800 پڕۆژەی گەشەپێدانی بە بەهای زیاتر لە 22 ملیار دۆلار لە زیاتر لە 100 وڵاتدا لە ماوەی 50 ساڵدا کردووە.
يتعاون FIFA وصندوق التنمية السعودي (@SaudiFund_Dev) لتقديم الدعم المالي للبنية التحتية الرياضية في الدول النامية 🤝
— FIFA – عربي (@fifacom_ar) November 24, 2025
لەم هەنگاوە نوێیەدا سعودیە بە تەرخانکردنی یەک ملیار دۆلار پاڵپشتی بەرنامەکانی پەرەپێدانی یاریگاکانی تۆپی پێ دەکات لە سەرانسەری جیهان؛ کارێک کە بە مەبەستی باشترکردنی ژێرخانی وەرزشی و رۆڵی ئەم کەرتە لە رەخساندنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی گەشتیاری دەگیرێتەبەر.
فیفا لە روونکردنەوەی رێککەوتنەکەدا رایگەیاند:
رێککەوتنەکە رەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەشە بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە گرنگیدان بە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، ئامانجیشی یارمەتیدانی وەبەرهێنانە لە دامەزراوە وەرزشییەکان کە ئاسانکاری بۆ گەشەکردن و رەخساندنی هەلی کار و زیادکردنی بەشداریکردن لە ئاستە جیاوازەکاندا دەکات.



