
یاریگا –
ریال مەدرید بیری لەوە دەکردەوە کە لە هاوینی 2026 لە کاتی تەواو بوونی گرێبەستی ئەشڕەف حەکیمی، بێبەرامبەر بیگوازێتەوە، بەڵام پاریس سنجێرمان شکستی بە پلانەکەیان هێنا.
دوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ هەموو شتێک گۆڕا، ئەمەش ستراتێجی بازرگانی گەورەی لە پاریس سانجێرمان دروستکرد و وایکرد ئەستێرە مەغریبییەکە گرێبەستێکی درێژخایەن لە پاریس واژۆ بکات.
حەکیمی لە ساڵی 2020 ریال مەدریدی جێهێشت و بە خواستن پەیوەندی بە دۆرتمۆند کرد و دواتر پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد و دواتریش پاریس سانجێرمان. لەو کاتەوە خۆی وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارە راستەکانی جیهان جێگیر کردووە و وەرزی رابردووش یارمەتیدەری سەرەکی یانە فەرەنسیەکە بوو بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ.
دوای ئەم درەوشانەوەیەی حەکیمی، مەدرید حەزی دەکرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026 ئەو ئەستێرە مەغریبییە بگەڕێنێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام لەناکاو هەمووشت گۆڕا. لەو کاتەدا گفتوگۆکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی حەکیمی لەگەڵ پاریس سان جێرمان وەستابوو، مەدریدیش ساڵانێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی تایبەت ئاگاداری کردبووەوە ئەگەر گرێبەستەکەی لە پاریس سانجێرمان کۆتایی بێت، دەرگاکانی بێرنابیۆ بۆی کراوە دەبن. بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان، گواستنەوەی ئازاد وەک تاکە رێگەی ئەگەری سەیر دەکرا.
Achraf vio al Real Madrid en Elche: la historia de un fichaje que no pudo ser
🔗 https://t.co/jJ7XSilGJ9 pic.twitter.com/1Sl444rqLN
— Diario AS (@diarioas) November 25, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەم ئەگەرە دوای رۆیشتنی ئێمباپێ گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هات، لەناکاو پاریس سانجێرمان هەنگاوی نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارەکەی خێراتر کرد، ئەمەش خاڵی وەرچەرخانێک بوو کە خەونی مەدریدیەکانی لەناوبرد.
لە روانگەی پاریس سانجێرمانەوە دەستبەرداربوونی یەکێک لە باشترین بەرگریکارە راستەکانی جیهان بە بێبەرامبەر کاریکی شێتانەیە. لەگەڵ ئەوەی ئێستا حەکیمی گرێبەستی تاوەکوو 2029 لەگەڵ پاڵەوانی ئەوڕوپا هەیە، پلانی مەدرید بۆ دووبارە گرێبەستکردن لەگەڵیدا کۆتایی هات.



