Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بارسێلۆنایەکی جیاواز دەبینن؛ فلیک بەڵێن بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

هانزی پلانێکی بۆ یارییەکانی داهاتوو هەیە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دانی بە قورسی دۆخی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ نا، بەتایبەت تەواوکردنی قۆناخی خول لە هەشت پلەی یەکەمی ریزبەندی.

بارسێلۆنا بە 10 یاریزان 3-0 بە چێڵسی دۆڕا، دۆڕانەکەش بارسێلۆنا بەشێوەیەکی کاتی دابەزاندە پلەی 15 بە کۆکردنەوەی حەفت خاڵ.

خاوەن هەشت پلەی یەکەمی ریزبەندی راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16، کەچی پلەکانی 9 تاوەکو 24 قۆناخی پلەی ئۆف دەکەن و هەشت یانەی دیکەش دەگەنە قۆناخی دواتر.

لە گەڕی داهاتوودا، بارسێلۆنا لە کامپ نۆو پێشوازی لە ئاینتراخت فڕانکفورت دەکات، دواتر لە پڕاگ رووبەڕووی سلاڤیا پڕاگ دەبێتەوە و دوا یاریش بەرامبەر کۆپنهاگن دەکات.

فلیک لەبارەی دۆخی یانەکە دەڵێت؛

دەرفەتێکی باشمان بۆ رەخسا بەڵام گۆڵمان نەکرد، دواتر رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی بە 10 یاریزان ئاسان نییە.

بە هەموو شێوەیەک جەنگاین، هەندێک لایەنی ئەرێنی هەیە، بەڵام زۆر تۆپمان لەدەستدا. بەڕاستی ئەستەمە لە هەشت یانەکەی ریزبەند بین، تاوەکو کۆتایی هەموو هەوڵێک دەدەین.

بۆ ماوەیەکی درێژ بە 10 یاریزان یاریمان کرد. چێڵسیش لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ زۆر باشبوو، دەبێ ئەم ئەنجامە قبووڵ بکەین. بەڵام زیاتر بیر لە لایەنی ئەرێنی دەکەمەوە.

بەڵێنتان پێدەدەم، بارسێلۆنایەکی جیاواز لە یارییەکانی داهاتوودا دەبینن. دەزانم چۆن مەشق دەکەین و خرۆشێکی زۆرمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button