چامپیۆنزلیگگرنگترین
ئێستا؛ لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئۆڵمپیاكۆس بڵاوكرایەوە
دوو ئەستێرە لە لیستەكە دوورخراونەتەوە

یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆڵمپیاكۆس بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەی كاتژمێر 23:00بە كاتی هەولێر ئۆڵمپیاكۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

لە لیستەكەدا تیبۆ كۆرتوا و دین هاوسن بە هۆكاری جیاواز دوورخراونەتەوە و ئۆرێلیەن چوامینی گەڕاوەتەوە.
لیستی یاریزانانی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: ناڤارۆ، لونین، گۆنزالێز
بەرگریكار: ئارنۆڵد، ئاسێنسیۆ، كارێراس، فران گارسیا، مێندی.
ناوەڕاستكار: بێڵینگهام، كاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، سێبایۆس.
هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، ئێندریك، ئێمباپێ، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ، براهیم.



