
یاریگا –
یان ئۆبڵاک، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید خەڵاتی زامۆرای وەکو باشترین گۆڵپارێزی لالیگای وەرزی رابردوو 2024-25 وەرگرت.
ئۆبڵاک بووەتە خاوەن زۆرترین براوەی خەڵاتی زامۆرا و کەمترین گۆڵی لەسەر ئاستی لالیگا لێدەکرێت.
شەشەم جارە گۆڵپارێزە سلۆڤینییەکە خەڵاتەکە دەباتەوە، بەمەش هاوبەشێتی لەگەڵ ڤیکتۆر ڤالدێز و ئانتۆنی رامالیتس یەکلاییکردەوە، چونکە ئەوانیش خاوەنی پێنج خەڵاتی زامۆرا بوون.
ئۆبڵاک لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا روونیکردەوە؛
هیوادارم لە شەشەمین خەڵات نەوەستم، دەمەوێت نازناوێکی دیکەش ببەمەوە.
تەواوی ئەندامانی تیمەکەم لە بردنەوەی ئەم خەڵاتە بەشدارن، چونکە بە تەنیا نیم کە رێگە لە گۆڵ لێکردن دەگرم، بەڵکو هەمووان یارمەتیم دەدەن و ئەمەش خەڵاتێکی بەکۆمەڵە نەک کەسی.
¿Qué papel juega Simeone en los seis Zamoras que ha ganado Oblak?@HyundaiEsp#PremiosMARCA2025 pic.twitter.com/M5nPcOAcV7
— MARCA (@marca) November 24, 2025
ئۆبڵاک لە 36 یاریی وەرزی رابردوودا، تەنیا 30 گۆڵی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لێکرا.



