Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V بایەر لیڤەركوزن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی بەهێزی دیكەی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بایەر لیڤەركوزن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی چوار یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و بەرامبەر مۆناكۆ یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا بایەر لیڤەركوزن لە كۆی چوار یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی 21 چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و كۆڤاسیچ رووبەڕووی بایەر لیڤەركوزن دەبێتەوە.

بایەر لیڤەركوزن بە بێ ئاندریخ، تاپسوبا، ئارسەر، فێرناندێز، ڤازكێز، ئاكسل و پالایسیۆس رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

خوسانۆڤ، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی

ستۆنز

بۆب، رێندێرس، فۆدن، مەڕمووش

هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایەر لیڤەركوزن

فلێكن

كوانسا، بادێ، بێلۆسیان

پۆكو، گارسیا، مازا، گریماڵدۆ

تێلا، تیڵمان

شیک

بابەتی زیاتر

Back to top button