Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە کاتێکی پڕ لە دەنگۆ و کێشمەکێشی نێوخۆییدا، هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی دەدات.

دۆخی یانەکە داتەپینێکی پێوەدەرکەوتووە دوای زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ کە ئێستا زۆربەی ئاڕاستە نووکی تیرەکان رووە و ئەو راهێنەرە ئیسپانییەیە.

ریال مەدرید بۆ نیکۆ پاز؛ ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆت

بەگوێرەی زانیارییەک کە تۆزێ پێش ئێستا گاستۆن ئیدوڵی رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، ریال مەدرید هەر لەم زستانە مەرجی کڕینەوەی نیکۆپاز چالاک دەکات و ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە دەگەڕێنێتەوە بۆ قەڵای سپی.

ئەوەش واتا زووتر لەو وادەیە دەیگەڕێننەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە هاوینی رابردوو یانە شاهانەکە بەڵێنی دابوو پەلە نەکەن لە گەراندنەوەی نیکۆ تا بەتەواوەتی گەشەدەکات، دواتر لە 2026 مەرجی کڕینەوەکەی چالاک بکەن.

نیکۆ کە ئێستا لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەی ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات، لە هاوینی 2024 بەرامبەر بە شەش ملیۆن یۆرۆ لە مەدریدەوە پەیوەندی بە کۆمۆوە کرد بە جێگیرکردنی مەرجێک لە رێککەوتنەکەیان کە شاهانەکان دەتوانن بیکڕنەوە. سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکەش لە رابردوودا ئەوەی دڵنیاکردبووەوە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە کە لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی یاریی دەکات خەون بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەبینێت.

ریال مەدرید بۆ نیکۆ پاز؛ ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button