Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لەسەردەمی روبێن ئامۆریمدا خەونە لەمێژینەکەی مۆیس کین هاتەدی

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک نەیتوانی لە پرێمەرلیگ بردنەوە تۆماربکات کاتێک ئەمشەو لەنێو خاکی خۆی لە ئیڤەرتن بباتەوە کە یانەی میوانی زیاتر لە 77  دەقە بە یاریزانێک کەمترەوە یارییانکرد بەڵام لەکۆتاییدا 0-1 بە بردنەوە لەنێو یاریگای خاوەن ماڵ چوونەدەرەوە.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی ئێڤەرتن بەرامبەر مان یونایتد

کوڕانی مۆیس کین تەنها 16 خولەک لەدوای کارتە سوورەکە تۆڕی مان یونایتدیان هەژان بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی دوسبێری هوڵ.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی ئێڤەرتن بەرامبەر مان یونایتد

مانای بردنەوەکە بۆ مۆیس کین زیاتر بوو لە سێ خاڵی یارییەکە. بەڵکو خەونە مێژووییەکەی بەدیهات.

لەوەتەی کاری راهێنەرایەتی لە پرێمەرلیگ، ئەو راهێنەرە سکۆتلەندیە نەیتوانی لەنێو ئۆڵدترافۆرددا لە مان یونایتد بباتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، مۆیس کە خۆیشی ماوەیەکی کەم (2013-2014) راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو، وەک راهێنەر تیمی دژبەر پێش ئەم یارییەی بەرامبەر روبێن ئامۆریم، 17 جار رووبەڕووی راهێنەرە جیاوازەکانی مان یو بووەتەوە، بەڵام تەنها 4 یەکسابوونی هەبووە. لە بەرامبەردا 14 جار جار پێیان دۆراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button