Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری ئێڵچێ هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید

فاوڵێکی زۆر روون و ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ئیدێر سارابیا، راهێنەری ئێڵچێ رەخنەی تووندی لە فرانسیسکۆ هێرناندێز، ناوبژیوانی یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر ریال مەدرید گرت.

ریال مەدرید لە خوولەکی 87 لەڕێگەی جود بێڵینگهام گۆڵی یەکسانبوونی کرد و گۆڵەکەش مشتومڕی زۆری دروستکردووە.

لە گۆشەی جیاوازی کامێراکانەوە، بەرکەوتنێکی تووندی ڤینیسیۆس جونیۆر و ئیناکی پێنا، گۆڵپارێزی ئێڵچێ دەردەکەوێت و ناوبژیوان یارییەکەی رانەگرت، لە ئەنجامدا گۆڵی یەکسابوونکرا.

سارابیا لەدوای یارییەکە بە کەناڵی Moviestar+ی گوت؛

هەڵەیەکی روونی ڤینیسیۆس بوو بەرامبەر پینا و ئەم هەڵەیەش بووە هۆکاری گۆڵی یەکسانبوون.

هەرگیز بە ئەنجامەکە دڵخۆش نیم، بەتایبەت کاتێک سەیری ساتە هەستیارەکانی یارییەکە دەکەم. هەڵەکەی ڤینیسیۆس بووە هۆکاری گۆڵی یەکسانبوون.

ئەمە تەنیا رووداوێکی سادە نەبوو، بەڵکو هەڵەیەکی زەق بوو. کاتێک دوو جار لە یارییەکە پێشدەکەویت، هەست دەکەیت، هەندێک فاکتەری دیکە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یارییەکە دروستکردووە، ئەمەش ئێمە تووڕە دەکات.

دەمانزانی چیمان دەوێت، بەڵام پێکهاتەی ریال مەدرید هەندێک ئێمەی شێواند. پێویست بوو بە بوێری یاریی بکەین و ئەم تیمەی من بۆ هەموو شتێک ئامادەیە.

ئێڵچێ لە بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر ریال مەدرید نزیکبوو کە 47 ساڵە رووی نەداوە. دوا بردنەوەی ئێڵچێ لە مەدرید لە مارس/ئاداری ساڵی 1978 بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button