
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی ژمارەی بەشداریکردنی گۆڵەکانی بۆ 1300 بەرزکردەوە.
ئینتەر مەیامی لە قۆناخی پێشکۆتایی زۆنی رۆژهەڵاتی ئەمریکا 4-0 لە سینسیناتی بردەوە. لیۆ مێسی گۆڵی یەکەمی تیمەکەی لە خوولەکی 19 کرد و دواتریش سێ ئەسیستی بۆ هاوتیمەکانی کرد.
ئێستا لیۆ 896 گۆڵی لە کاروانی وەرزشیدا کردووە و ژمارەی پاسە یەکلاییکەرەوەکانی بۆ 404 بەرزکردەوە، بەمەش کۆی بەشدارییەکانی لە گۆڵ گەیشتە 1300 بەشداری.
شەممە تیمەکەی لیۆ مێسی لە هەمان قۆناخ رووبەڕووی براوەی یاریی فێلادێلفیا و نیویۆرک سیتی دەبێتەوە و دەرفەتی زیادکردنی ئامارەکانی هەیە.
مێسی بە 60 گۆڵ لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕی سعوودییەوەیە، شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر خەلیج، گۆڵێکی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشیدا گەیاندە 954 گۆڵ.



