
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، دەیەوێت هانزی فلیک بۆ جێبەجێکردنی گەورەترین پڕۆژە لە مێژووی یانەکە بمێنێتەوە.
فلیک یەکەم یاریی خۆی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا لە کامپ نۆو کرد و یارییەکەی 4-0 لە ئاتلێتیک بیلباو بردەوە.
کامپ نۆو بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بە مەبەستی نوێکردنەوە و فراوانکردن داخرابوو، لەو ماوەیەشدا بارسێلۆنا یارییەکانی لە هەردوو یاریگای لویس کۆمپانێس و یۆهان کڕۆیف دەکرد.
لاپۆرتا دوای بردنەوەکە روونیکردەوە؛
فلیک پێی گوتبووم، خەون بە یارییکردن لە کامپ نۆوێکی پڕ دەبینێت، منیش بەڵێنی ئەوەم پێداوە.
یارییەکی زۆر باشمان کرد، ئێستا بیر لە داهاتوو دەکەینەوە و پێشبینی سەرکەوتن، گۆڵی زۆر ناوازە و بردنەوەی نازناوەکان دەکەم.
Joan Laporta: “Hansi Flick told me he’s eager to see the stadium full of fans.” pic.twitter.com/N0GFIFK86B
— Barça Universal (@BarcaUniversal) November 22, 2025
دەمەوێت کامپ نۆو ببێتە پەرستگایەکی تۆقێنەر، دەمانەوێت ئەم یاریگایە پڕ لە 105 هەزار هاندەر بکەین و فلیک زۆر بۆ ئەزموونکردنی ئەم قۆناخە تامەزرۆیە.
فلیک پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ یاریزاناندا هەیە و راهێنەرێکی زۆر ئاست بەرزە.
بارسێلۆنا لە یەکەم وەرزی فلیکدا، سێ نازناوی بردەوە و دوای بردنەوەکەی دوێنێش، بەکاتی بووە پێشەنگی لالیگا.



