Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

نەورۆز ماڵئاوایی لە چەند ئەستێرەیەکی پیشەگەر دەکات

داماڵینی پێکهاتە لە یاریزانە پیشەگەرەکان دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ر له‌‌ مێركاتۆی زستانه‌ بریاریداوه‌ گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ پێكهاته‌كه‌ی بكات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە دواداچوونێکی ورد بۆ دۆخی یانەی نەورۆز كردووه‌، سەبارەت پێکهاتەی یانەکە زانیاری ورد و پشتڕاستکراوی له‌سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كانی ده‌ستكه‌وتووه‌،گەڕانەوەی وەلی کەریم بۆ پۆستی راهێنەرایەتی دوای دوورخستنەوەی یاسین ئاراس، نەک تەنیا گۆڕانکارییەکی کارگێڕییە، بەڵکو دەستپێکی پڕۆسەیەکی ریشەییە بۆ گۆڕینی روخساری یانەی نەورۆز.

هۆکارەکانی گۆڕانکاری: ناڕەزایەتی راهێنەر لە ئاستی یاریزانان

بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، وەلی کەریم لە ماوەی کەمدا دوای وەرگرتنەوەی پۆستەکەی، توانیویەتی هەڵسەنگاندنێکی خێرا بۆ ئاستی ئێستای یانەکە و تواناکانی یاریزانان بکات.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ئاستی چەند یاریزانێکی پیشەگەر و هەندێک یاریزانی ناوخۆیی رازی نییە. ئەم ناڕەزایەتییە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو یاریزانانە نەیانتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی راهێنەرەکە بووه‌، پێشتر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ كراون، کەریم بەدوای یاریزانی دیکەدا دەگەڕێت کە بتوانن فەلسەفەی یاریکردنی ئەو جێبەجێ بکەن و ئاستی تیپەکە بە گشتی بەرز بکەنەوە.

ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت

تۆڕی وەرزشی یاریگا توانیویەتی دەستی بە لیستی ئەو یاریزانانە بگات کە بڕیارە یانەی نەورۆز لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداریان بێت. ئەم بڕیارە بەشێکە لە پلانی وەلی کەریم بۆ پاکتاوکردنی پێکهاتەکە و هێنانی خوێنی نوێ. لە دیارترین ئەو یاریزانانەی کە یانەکە جێدەهێڵن.

فیلیپ ماڵباشیچی هێرشبەری کرواتی یەکێک بوو لەو یاریزانە پیشه‌گه‌رانه‌ی کە چاوەڕوان دەکرا کاریگەریی گەورەی هەبێت، بەڵام وادیارە نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئاستەی لێی چاوەڕوان دەکرا، بەتایبەتی لە تۆمارکردنی گۆڵ و دروستکردنی هەلی گۆڵدا.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی به‌رگریكارنیش یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری کریستیان تۆلیچیچ یاریزانی بۆسنی کاردۆ سەدیق ده‌بێت  راهێنەر بەدوای بەهێزکردنی هێڵی بەرگریدا دەگەڕێت بە یاریزانی دیکەی نوێ کە توانای باشتر یان جیاوازتریان هەبێت.

گرێبەستە نوێیەکان: خوێنی نوێ بۆ نەورۆز

پڕۆسەی دەستبەرداربوون لە یاریزانان هاوتەریبە لەگەڵ پلانی یانەکە بۆ چەند گرێبەستێکی نوێ.

نەورۆز له‌ مێركاتۆی زستانه‌ بەدوای هێرشبەری کاریگەر، یاریزانی ناوەڕاستی خاوەن توانای دروستکردنی یاریی و بەرگریکاری بەهێز ده‌گه‌رێت، بەتایبەتی یاریزانە پیشه‌گه‌ره‌كان کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن، ئامانج لەم گۆڕانکارییە گەورانە بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنیکی و جەستەیی یانەکەیە، بە جۆرێک کە بتوانێت ئامانجەکانی وەلی کەریم و یانه‌كه‌ لە خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بەدی بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button