Loading...
ئیسپانیادارایی وەرزشیگرنگترین

گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆو گەنجینەی رێستورانتەکان دەبووژێنێتەوە

رۆژنامەی سپۆرت بەدواداچوونێکی دارایی بۆ گورزی ئابووری سەر هەرێمەکە کردووە

Yariga App

یاریگا –

داخستنی یاریگای کامپ نۆو بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، زیانێکی دارایی گەورەی بە بەشێکی گرنگی هەرێمی کاتالوونیا گەیاندووە.

رۆژنامەی سپۆرت گەواهی خاوەنی دەیان رێستورانتی دەوروبەری کامپ نۆو بڵاوکردووەتەوە، کە پاشەکشەیەکی ئابووری گەورەی بە شارەکە گەیاندووە.

خاوەنی رێستورانتێک بە ناوی Bar 3 Copes دەڵێت؛

ماوەیەکی درێژە چاوەڕێی گەڕانەوەی بارسێلۆناین بۆ کامپ نۆو، دوو ساڵ و نیوی زۆر قورسمان بەڕێکردووە، چونکە هیچ گەشتیارێک سەردانی ئێرەی نەدەکرد و کارەکانمان بەڕێژەی 70% کەمیکردبوو.

خاوەنی رێستورانتێکی دیکەی پیتزا لە نزیک کامپ نۆو دەڵێت؛

کێشەکە ئەوەبوو، یانەکە پێی گوتین، پڕۆسەی نوێکردنەوەی یاریگای کامپ نۆو تەنیا یەک ساڵی پێدەچێت، کەچی دوو ساڵ و نیوی خایاند، زیانێکی زۆری داراییمان کردووە.

بارسێلۆنا و بیلباو؛ دەستپێکێکی نوێ

گەڕانەوەی یارییەکان بۆ کامپ نۆو، ئابووری بارسێلۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو زیندوو دەکاتەوە، چونکە بارسێلۆنا بە یەکێک لە بزوێنەرە سەرەکییەکانی ئابووری هەرێمەکە دادەندرێت.

ئەمڕۆ شەممە بارسێلۆنا لە سپۆتیفای کامپ نۆو پێشوازی لە ئاتلێتیک بیلباو دەکات. لەم یارییەدا 45 هەزار کەس دەتوانن ئامادە بن، ئەمەش گەنجینەی بارسێلۆنا و شارەکەش پڕ یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button