
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ و لە كۆتا یاریی ئەمڕۆی خولەكەدا نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پاكی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا گەڕاوەتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكانی و بە جۆرێک چوار یارییە لەسەریەک دەیباتەوە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی یازدە یاریی حەت یاریی بردووەتەوە و یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و لە كۆی یازدە یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی دوازدە خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی خولەكە دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوكاسڵ بە بێ دان بێرن، ئۆسولا، ویسا و لێڤرامینتۆ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و كۆڤاسیچ بەرامبەر نیوكاسڵ یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تریپیێر، تیاو، بۆتمان، هاڵ
تۆنالی، گویمارێش، جۆیڵینتن
بارنس، ڤۆڵتمادە، مێرفی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
گۆنزالێز
شەرقی، بێرناردۆ، فۆدن، دۆكو
هالاند



