Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوولت وێرانکردووە؛ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر سەڵاح

ڤیرتز ناتوانێت ئازادانە یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەیەکی ئەڵمانیا هێرشێکی تووندی کردە سەر محەمەد سەڵاح و بە هۆکاری سەرەکی ونبوونی ئاستی فلۆریان ڤیرتز لە لیڤەرپوول تۆمەتبار دەکات.

ڤیرتز لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 116 ملیۆن پاوەند لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی ئەسیست و گۆڵ، نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت.

ڤیرتز لە 11 یاریی پرێمەرلیگ، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نییە، لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی دوو پاسی یەکلاییکەرەوەیە و لە جامی FAیش بە هەمان شێوە پاسێکی یەکلاییکەرەوەی هەیە.

سەڵاح هۆکارە

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، سەڵاح هۆکاری سەرەکییە لە دابەزینی ئاستی ڤیرتز، چونکە بەگوێرەی پێویست یارمەتی نەداوە.

شتێکی زۆر روونە کە سەڵاح ڤیرتز پشتگوێ دەخات و هەمان رەفتار لەگەڵ یاریزانانی نوێی یانەکە دەنوێنێت.

بەهای یاریزانە نوێیەکانی لیڤەرپوول نزیکەی نیو ملیار یۆرۆیە، سەڵاح لە سەرەتای وەرزەوە تەنیا سێ پاسی یەکلاییکەرەوەی داوە و هەر هەموو پاسەکان بۆ هاوتیمە کۆنەکانی بووە.

سەڵاح بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ لیڤەرپوول و ڤیرتز.

یاریزانان بێزارن

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بەهۆی خۆویستی سەڵاحەوە، یاریزانانی لیڤەرپوول ئیتر بێزاربوون و پێشتر لە ژووری جلگۆڕین باسی ئەم بابەتە کراوە.

سەڵاح پاشای پاڵەوانیەتییەکانە، بەڵام خەریکە کێشە بۆ شوێنگرەوەی خۆی کە ڤیرتزە دروستدەکات.

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، کێ سەڵاح لە دەسەڵات دووردەخاتەوە؟ یانە، راهێنەر یاخود هاوتیمەکانی.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە پێشبینی گواستنەوەی سەڵاح بۆ خولی رۆشنی سعوودیە دەکات و دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، چیرۆکی سەڵاح و لیڤەرپوول کۆتاییدێت.

سەڵاح دەستپێکێکی خراپی لەم وەرزەدا تۆمارکردووە، گۆڵکاری وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ تەنیا چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی لە 11 یاریی پرێمەرلیگدا هەیە.

لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ لەپلەی هەشتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت، بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button