Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

نرخی بلیتی یەکەم یاریی گەڕانەوە بۆ کامپ نۆو ئاگرە

نرخی بلیت بەگوێرەی زۆنەکان دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دوای زیاتر لە دوو ساڵ دابڕان، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگای کامپ نۆو.

لەو ماوەیەدا، بارسێلۆنا یارییەکانی لە یاریگای مۆنجویک کرد و لەگەڵ راگەیاندنی گەڕانەوەیان بۆ کامپ نۆو، هاندەران بە پەرۆشەوە بەدوای بلیتی یەکەم یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو دەگەڕێن.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، نرخی بلیتی یەکەم یاریی لە کامپ نۆو، بەشێوەیەکی سەیر بەرزبووەتەوە و نرخی هەرزانترین بلیت دەگاتە 199 یۆرۆ لە زۆنی پشت گۆڵەکان.

نرخی بلیتی زۆنەکانی دیکە زۆر بەرزە، بۆ نموونە نرخی بلیت لە زۆنێکی گونجاو بریتییە لە 589 یۆرۆ و نرخی بلیتی تایبەت دەگاتە هەزار دۆلار.

ئەندامانی بارسێلۆنا کە ژمارەیان نزیکەی 23 هەزار ئەندامە، داشکانیان لەسەر نرخی بلیتەکان هەیە و بەشێکی زۆریان 20% داشکانیان بۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button