عێراق
موهەنەد قاسمی ناوبژیوان سوپاسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکات
یاریگا- موهەنەد قاسمی ناوبژیوانی عێراقی و نێودەوڵتی، پێزانینی هەیە بۆ خەمخۆریی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.
موهەنەد چەند ڕۆژێکی کەم لەمەوبەر دەرکەوت دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و خرایە دابڕگەی کەسییەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی “کووورة” ئەو ناوبژیوانە دڵنیایی دا: “سوپاس بۆ خودوا ئێستا بارودۆخی تەندروستیم باش و جێگیرە. سوپاسی شێخ سەلمان بن ئیبراهیم، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکەم کە لەو کاتەوەی خراومەتە کەرەنتینەوە، بەردەوام لەسەر ئاستی کەسیی پەیوەندی و هەواڵپرسینی هەبووە لە بارەی تەندروستیمەوە. ئەوەش کاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر لایەنی دەروونیم هەبوو، بۆیە قەرزاری ئەو دەستپێشخەرییەی شێخ سەلمانم.”