Loading...
جیهانسعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنگۆلۆ کانتێ رۆناڵدۆ شۆك ده‌كات

کێ باشترە مێسی یان رۆناڵدۆ ؟ کانتێ یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێنگۆلۆ کانتی، ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی ئێستای یانەی ئیتیحادی سعودی چووە ناو ئەو یاریزانانەی کە بەراوردکردنی نێوان دوو ئەفسانەی تۆپی پێ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، یەکلایی دەکەنەوە.

لە دیمانه‌یه‌كدا ، کانتێ، کە رۆڵێکی کارای هەبوو لە سەرکەوتنی فەرەنسا بۆ جامی جیهانی 2026 و یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی دیدییە دیشامپ، باسی لە هەڵوێستی خۆی لەسەر شێوازی یاری مێسی و ڕۆناڵدۆ کرد.

بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی کانتێ

کاتێک پرسیاری لێکرا، کێ باشترە، مێسی یان ڕۆناڵدۆ؟ کانتێ وەڵامی دایەوە،

“ئەو مێسییە، من بە شێوەیەکی یه‌كلاییكه‌روه‌ پێموایە ئه‌و باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە هەموو کاتێکدا.”

ئەستێرەکەی یانەی ئیتیحادی سعودیە هۆکاری هەڵبژاردنەکەشی ڕوون کردەوە و گوتی،

“بۆ من مێسی لە ڕۆناڵدۆ باشترە، ئەو یاریزانێکیه‌ زۆرترین نازناوی به‌ كۆمه‌ڵ و زۆرترین خەڵاتی کۆمەڵایەتی هەیە، کە ئەمەش گرنگترین شتە لە تۆپی پێدا.”

ململانێی ئەفسانه‌كان بەردەوامە

بەراوردکردنی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ هەمیشە سەرچاوەی مشتومڕێکی گەرم بووە لە سەکۆکانی سۆشیال میدیا و میدیاکاندا، دوای ئەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ وەک دووانەیەکی ئەفسانەیی لەسەر پێشەنگ رکابەری بوون.

رۆناڵدۆ لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2018 لەگەڵ ریاڵ مەدرید یارییکرد، دوای ئەوەی لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە شاهانه‌، لە هەمان کاتدا لیۆنێل مێسی لە نێوان 2006 بۆ 2010 بووە ئایکۆنی یانەی بارسێلۆنا و خولی ئیسپانیا، پێش ئەوەی بچێتە پاریس سانجێرمان و پاشان په‌یوه‌ندی به‌ ئینتەر مه‌یامی بكات.

رۆناڵدۆش بە هەمان شێوە په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤینتۆسی ئیتاڵی كرد، پاشان گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد پێش ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2023 بچێتە یانەی نەسر و تاوه‌كو ئێستاش لەوێ یاری دەکات.

سەرەڕای دوورکەوتنەوەیان لە ڕکابەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی یانەکان، ڕۆناڵدۆ و مێسی هێشتا لە ململانێیەکی بەهێزی رکابەریدان لە دوورەوە، چونکە هەریەکەیان چاوی لەوەیە بگاتە هەزار گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا، لەم رووەوە ڕۆناڵدۆ بە چەند گۆڵێک لە پێش ڕکابەرە ئه‌رجه‌نتنیه‌كه‌یه‌.

مێسی و رۆناڵدۆ چەندین نازناو و دەستکەوتی به‌ كۆمه‌ڵیان لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و پۆرتوگال بەدەست هێناوە، بەڵام ئەفسانەکەی بارسێلۆنا و  ئەرجەنتین ململانێی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی یەکلایی کردووەتەوە، کە هه‌شت جار بووه‌ لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ  پێنج جار خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button