Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جه‌نگی نوێی ریال و پاریس له‌سه‌ر لاوێكی بەڕازیلییه‌ بەهاكه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆیه‌

له‌م وه‌رزه‌ 21 گۆڵ و 14 ئەسیستی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری یاریزانێکی گەنجی نوێی ئەکادیمیای یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی ده‌كات، بە یەکێک لە گەورەترین بەهرەکانی ئێستای تۆپی پێی بەڕازیل دادەنرێت و پاریس سانجێرمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی پێگه‌ی دێفێنسا سێنترال، رایان ڕۆبێرتۆی 17 ساڵ، کە لە باڵی چەپ یاری دەکات و لە تیپی خوار 17 ساڵانی فلامینگۆیە، سەرنجی بەرپرسانی ریاڵ مەدریدی بەلای خۆیدا راکێشاوە، یاریزانه‌ لوه‌كه‌ لەم وەرزەدا ئامارێکی نایابی تۆمارکردووە، 21 گۆڵ و 14 ئەسیستی هه‌یه‌.


ئەم ئامارە بەرزانە وایکردووە کە جونی کالافات، بەرپرسی دۆزینه‌وه‌ی یاریزانانی یانەی شاهانە و ئەو کەسەی کە لە پشت گرێبەستەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ گۆیس و ئێندریک فیلیپەوە بووە، بە وریاییەوە چاودێریی یاریزانەکە بکات.

یانەی فلامینگۆ بە باشی لە بەهای یاریزانەکەی تێگەیشتووە و گرێبەستێکی بەربەستی بۆ داناوە کە بەهای هەڵوەشاندنەوەی دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

سەرەڕای ئەم بڕە زۆرە بۆ یاریزانێکی گەنج، ریاڵ مەدرید پێشینەی خەرجکردنی بڕە پارەی زۆری هەیە بۆ گەنجە بەڕازیلییەکان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یەکێکی ترە لەو یانانەی کە گرنگی بە ڕایان ڕۆبێرتۆ دەدات، دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە دوای ئەوەی لەم هاوینەدا له‌ گواستنه‌وه‌ی فرانكۆ ماستانتۆنۆ شکستی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button