
یاریگا –
کەریم ئادیێمی، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند کەوتووەتە دۆخێکی نەخوازراو و بە هەڵگرتنی چەکی نایاسایی تۆمەتبارکراوە.
رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا ساڵێک بەر لە ئێستا، دوو جۆر چەکی نایاسایی لەلای ئادیێمی دۆزیبووەوە.
دوای لێکۆڵینەوەی چەند مانگە، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بڕیاریدا، ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەبڕی 450 هەزار یۆرۆ سزابدات.
بەگوێرەی سزاکەبێت، پێویستە ئادیێمی رۆژانە بڕی 7500 یۆرۆ بۆ ماوەی 60 رۆژ بداتە حکومەتی ئەڵمانیا، تاوەکو لە سزای دەستگیرکردن رزگار بێت.
Karim Adeyemi ha sido sancionado por la policía por POSESIÓN ILEGAL DE ARMAS.
Según una investigación de BILD, la policía encontró dos artículos prohibidos en posesión de Adeyemi: un puño americano y una pistola eléctrica (Taser).
Por ello, deberá pagar 450.000 euros (pero no… pic.twitter.com/PL6Fy8N7qa
— Andrés Weiss (@andresweiss_) November 15, 2025
ئادیێمی بەدرێژایی لێکۆڵینەوەکان بێدەنگی پاراست و دۆرتموند لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە؛
بەردەوام تۆمەتەکانی تاوانکاری بە جیددی وەردەگرین، وەکو دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکە لەگەڵ ئەندامانی خۆمان بەکاردەهێنین. لە هەمان کاتدا رێز لە هێشتنەوەی بە نهێنی دەگرین.
بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان لە کاتێکدایە، مانچێستەر یونایتد هەوڵی جیددی بۆ گواستنەوەی ئادیێمی دەستپێکردووە.



