
یاریگا –
جارێکی تر ململانێ لەنێوان یانەی بارسێلۆنا و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سەریهەڵداوەتەوە، ئەمجارەیان هۆكارهكهی پەیوەندیکردنی لامين يامال بە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە.
یامال لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی باش لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداریی مهشق ه راهێنانهكانی دەکرد و بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی ئیسپانیاوە بکات، بەڵام بەهۆی ئازارێک لە ناوچەی حەوزیدا، خرایە ژێر چارەسەرەوە و دڵنیاکرایەوە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دووردەکەوێتەوە، لە بەرامبەردا، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە تووشی شۆک بوون بە بڕیارەکەی دەستەی پزیشکیی بارسێلۆنا، ئەمەش گرژییەکانی نێوان هەردوو لایەنی زیاتر کرد.
یامال دەیەوێت بەرامبەر مێسی یاری بکات
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لامين يامال بە بەرپرسانی بارسێلۆنای ڕاگەیاندووە کە ئارەزوو دەکات کۆتایی بەم كێشهیه بهێنرێت و دەیەوێت لە یارییە دۆستانە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتیندا بەرامبەر لیۆنێل مێسی لە 27ـی مانگی ئاداری داهاتوو یاریی بکات.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە یامالەوە گواستییەوە،
“لامين هەست دەکات لە ناوەڕاستی ململانێیەکدایە کە خۆی لێی بەرپرسیار نییە، ئەو دەیەوێت بە زووترین کات چاک ببێتەوە و لە بەرزترین ئاستدا یاری بکات، چونکە ساڵێکی گرنگی لەپێشە بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لەگەڵ بارسێلۆنا و لە جامی جیهانیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.”
هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
بەپێی راپۆرتەکان، رافائێل لۆزان، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەکات ئهمهش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی لامين يامال و کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە گرژەکەی نێوانیان.
پێشبینی دەکرێت یامال راستەوخۆ دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ یارییکردن ئامادە بێت و لە یاریی داهاتووی خولی ئیسپانیدا بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لە شەممەی داهاتوو بەشداری بکات، دواتریش لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی چێڵسی ببنەوە.
یامال، جێگرەوەی مێسی بە درێسی ژمارە 10
یانەی بارسێلۆنا دوای تێپەڕبوونی 12گەڕ، توانیویەتی جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پێشەنگ بۆ تەنیا سێ خاڵ کەم بکاتەوە.
زۆرێک لە چاودێران سەیری لامين يامال دەکەن وەک جێگرەوەی ئەفسانە لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا، چونکە هەمان شوێنی یاریکردنی هەیە له یانهكه و خاوەنی لێهاتووییەکی گەورەیە لە یاریکردن و لێدان بە قاچی چەپ. یامال سەرەتا درێسی ژمارە 19ـی پێشووی مێسیی دەپۆشی، پێش ئەوەی ئەم وەرزە درێسە بەناوبانگەکەی لیۆ، ژمارە 10 بپۆشێت.



