Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی جۆرجیا V ئیسپانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە بێ لامین یامال لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 20:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی جۆرجیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات، لە میانی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 چوار یاریی كردووە و هەر چوار یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر جۆرجیا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.

لە یاریی یەكەمدا بەرامبەر بولگاریا یارییكرد و 3-0 یارییەكەی بردەوە لە یاریی دووەمیشدا بەرامبەر توركیا یارییكرد و 6-0 یارییەكەی لێبردەوە، سێیەم یاریی 2-0 لە جۆرجیای بردەوە و یاریی رابردووش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە جۆرجیای بردەوە.

لە چوار یارییدا هەر چوار یارییەكەی بردووەتەوە 15 گۆڵیكردووە و هیچ گۆڵێكیان لێنەكراوە بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەمی گرتووە.

جۆرجیا دەبێت دوو یاریی داهاتوو لە ئیسپانیا و بولگاریا بباتەوە و لە بەرامبەردا توركیا هەردوو یارییەكەی ماوییەتی بیدۆڕێنێت، بۆ ئەوەی بگاتە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

جرجیا بە بێ جۆرج میكتادزێ رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

ئیسپانیا بە بێ لامین یامال، پێدری، گاڤی، رۆدری، نیكۆ ویڵیامز رووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی جۆرجیا

مامارداشڤیڵی

كاكابادزی، كاشیا، گۆكلیچیدزی، لۆچۆشڤیڵ

گاگنیدزی، كۆچۆراشڤیڵی، مێكابیشڤیڵی، داڤیتاشڤیڵی

زیڤیزادزی، كڤاراتسخێلیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، لی نۆرماند، كوبارسی، كۆكۆرییا

مێرینیۆ، زوبیمێندی، رویز

پینۆ، تۆرێس، ئۆیارزاباڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button