Loading...
ئاسیاگرنگترین

فەرمی: مانچینی بووە راهێنەری یانەیەکی قەتەری

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ راگەیاندنی فەرمی یانەی سەدی قەتەری، رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتە ئەستۆ.

ئەمڕۆ یانەی سەد بە فەرمی گرێبەستی راهێنەرە نوێیەکەیانی رایگەیاند کە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیوە، ئەمەش ئامانجەکانی یانەکە بەهێزتر دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر ئاستی ناوخۆیی و کیشوەری. یانەکە ئامانجی ئەوەیە بەم گواستنەوەی مانچینی پێگەی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی قەتەر و رکابەرییەکانی ئاسیا باشتر بکات.

مانچینی پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو و توانی لەگەڵ نێرازۆرییەکان یۆرۆی 2020 بەدەست بهێنێت و هەروەها راهێنەرایەتی یانەکانی ئینتەرمیلان و مانچێستەر سیتی و لازیۆی کردووە، یەکێکە لە راهێنەرە دیارەکانی ئەوروپا. واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێکی بە ئەزموونی وەک مانچینی بەڵگەیە لەسەر پلانە درێژخایەنەکانی سەد بۆ گەشە سەندن و سەرکەوتنی زیاتر.

بەگوێڕەی زانیارییەکان، گرێبەستەکەی مانچینی لەگەڵ سەد موچەی ساڵانەی نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت. هەروەها هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماری نزیکەی 4.5 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گرێبەستێکی سەرەتایی شەش مانگی راگەیاندووە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ دوو ساڵی دیکە لەگەڵ بەرزکردنەوەی مووچە.

بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە مانچینی لە یەکەم یاریی فەرمی سەرپەرشتی یانە قەتەرییەکە دەکات لە یارییەکی چارەنووسساز لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر یانەی وەحدەی ئیماراتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button