خوله‌کانی دیکە

مانچینی بە گریانەوە: نازانم چی بڵێم

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دووپاتیكردەوە كە شایستەی بردنەوە بوون.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە  ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

لە دوای یاریەكە مانچینی ووتی: یاریزانەكانم كارێكی نایابیان كرد ، لە سەرەتاوە گۆڵێكمان لێكرا و ناڵاندمان بەڵام دەستمان گرتەوە بەسەر یاریەكەدا.

بە گریانەوە ووتی: یاریزانەكان نایابن ،نازانم چی بڵێم لەوە زیاتر ، ئەوە زۆر گرنگ بوو بۆ هەمووان ، ئێمە دڵخۆشین بە شێوەیەكی باش یاریمان كرد و بردمانەوە ، هیوادارم هاندەرانیش ئاهەنگ بگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button