ئیتاڵیا

کاناڤارۆ رەخنە لە مانچینی دەگرێت

یاریگا-فابیۆ کاناڤارۆ رەخنە لە رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری پێشووی ئیتاڵیا دەگرێت بەهۆی شێوازی جێهێشتنی پۆستەکەی.

کاناڤارۆی بەرگریکاری مێژوویی ئیتاڵیا و یوڤێنتۆس  بۆ توتۆ سپۆرت وتی “بڕیارێکی قورس بوو. دەکرا باشتر ئەو بڕیارەی بدایە نەک لە کاتێکی هێندە نزیک لە پاڵاوتنەکان لەناکاو بڕوات. بۆیە لە هەندێک رووەوە هەڵە بوو. ئەو ئازادە و بڕیار لای خۆیەتی وە دەبێت رێزی بڕیارەکەی بگرین. بەڵام دەکرا زووتر ئەو بڕیارە بدات”.

لە شاڵاوی هاوینەی سعوودییەکان، مانچینی لەناکاو پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیای جێهێشت و بووە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتە رۆژهەڵاتییەکە.

ئیتاڵیا ئێستا لەلایەن لوچیانۆ سپالێتییەوە بەڕێوەدەبرێت وئەمڕۆ یەکەم یاری ئازووری بەڕێودەبات لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ بەرامبەر باکووری مەکدۆنیا. دواتر لەهەمان بۆنەدا، دوای سێ رۆژ رووبەرووی ئۆکرانیا دەبێتەوە.

ئیتاڵیا لە دوو یاری سەرەتای پاڵاوتنەکان لە ماڵتای بردووەتەوە و دۆڕاوە بە ئینگلتەرا و تەنها سێ خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button