Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

میرۆسلاڤ کلۆزە، گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یانەی نۆرنبێرگ لەگەڵ میرۆسلاڤ کلۆزە لە لێواری رێککەوتندایە و گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە تاوەکو هاوینی 2028 نوێدەکەنەوە.

گرێبەستەکەی کلۆزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، بەڵام لەگەڵ یانەکە رێککەوتووە و لە کۆتایی ئەمساڵ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکە دەکەن.

کلۆزە لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی نۆرنبێرگی وەرگرت کە یانەکە لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا یاریی دەکات.

یانەکەی کلۆزە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 13 یاریی کردووە، چوار یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەکسانبووە و شەش یاریی دۆڕاندووە.

هاوکات لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە 12 یارییدا پلەی 11ـی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

میرۆسلاڤ کلۆزە، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە و بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە 24 یارییدا گۆڵکاری مێژووی جامی جیهانییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button