Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس و چێڵسی ململانێی گواستنەوەی ماینان دەکەن

هاوینی داهاتوو دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مایک ناینان، گۆڵپارێزی فەڕەنسی دەستپێدەکات.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ مایک ماینان، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان واژۆ بکات.

گۆڵپارێزە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان بەسەردەەچێت، ئەگەر نوێی نەکاتەوە دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

هاوکات چێڵسی لەندەنی بۆ گواستنەوەی ماینان ململانێی خانمە پیرەکە دەکات، بلوز لە هاوینی رابردوو یەک هەنگاو لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە دوور بوو، بەڵام لە دواساتەکان گرێبەستەکە شکستیهێنا.

هاوکات ئەیسی میلان نایەوێت دەستبەرداری ماینان ببێت، رۆسۆ نێری دەیەوێت بەمزووانە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ماینان دەستپێبکات.

Back to top button