Loading...
ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئیماڕات V عێراق؛ ئارنۆڵد سوپرایزێکی گەورەی کردووە

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

جارێکی تر، ململانێی نێوان عێراق و ئیمارات لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا گەرم دەبێتەوە، کاتێک ئه‌مرۆ پێنجشەممە، هەردوو هەڵبژاردە لە یاریگای محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ئەم یارییە، یاریی چوونی قۆناخی پێنجەمی پاشکۆی ئاسیاوی و دەروازەی گەیشتنە بە پاشکۆی جیهانی بۆ مۆندیالی 2026.

سەرەتای ململانێی مێژوویی

رەگی ئەم ململانێ مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوانەی کە شێرەکانی رافیدەینیان گەیاندە مۆندیالی مێکسیکی 1986، کە تاکە بەشداریی عێراقە لە مێژوودا. لە بەرامبەردا، ئیمارات هەوڵ دەدات بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا بگاتە مۆندیال، دوای بەشدارییەکی تاقانە لە ئیتاڵیا ١٩٩٠له‌ ساڵی 1990.

تاوه‌كو ئێستا، هەردوو هەڵبژاردە شه‌ش جار لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە:

  • عێراق: ٣ بردنەوە
  • ئیمارات: ٢ بردنەوە
  • یەکسانبوون: ١ یاری


یادەوەریی 1985

یارییەکانی پاڵاوتنی 1985 بە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە تۆپی پێی عێراقدا دادەنرێت. لە یاریی چووندا لە ئەبوزەبی، هەڵبژاردەی عێراق دڵخۆشی ئیماراتیه‌كانی تێكدا بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە یاریی گەڕانەوەدا لە بەغدا، ئیمارات بە دوو گۆڵی فەهد خەمیس و عەدنان تلیانی پێشکەوت. لە کاتێکدا هەمووان وازیان لە هیوا هێنابوو، کەریم سەدامی یەدەگ لە دوا ساتەکاندا گۆڵێکی کوشندەی بۆ عێراق تۆمار کرد. هەرچەندە یارییەکە (2-1) بە سوودی ئیمارات کۆتایی هات، بەڵام عێراق بەهۆی یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕی. دواتر عێراق لە سوریای بردەوە و بۆ یەکەمجار و کۆتاجار گەیشتە مۆندیال.

ململانێی نوێ: پاڵاوتنەکانی 2018 و 2022

دوای زیاتر لە سێ دەیە، ململانێکە گەرم بووەوە. لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018، ئیمارات لە یاریی چووندا 2-0 سەرکەوت و عێراق لە یاریی گەڕانەوەدا (1-0) تۆڵەی کردەوە.

لە پاڵاوتنەکانی 2022، کێبڕکێی نێوانیان گەیشتە لوتکە، لە یاریی پێش کۆتاییدا، عێراق بردنەوەیەکی بەنرخی بەسەر ئیماراتدا بەدەستهێنا و هیوای گەڕاندەوە، بەڵام سپی پۆشەکانی ئیمارات لە دوا گه‌ڕدا سوپرایزێکی گەورەیان كرد و لە کۆریای باشووری پێشەنگیان بردەوە، بەمەش پلەی سێیەم و بلیتی پاشکۆیان لە عێراق وه‌رگرت.

ململانێی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە تەنیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا نەبووە:

  • کەنداوی 21 (2013): لە یاریی کۆتاییدا، ئیمارات بە گۆڵێکی ئیسماعیل حەمادی لە کاتی زیادکراودا (2-1) لە عێراقی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
  • جامی ئاسیای 2015: لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەمدا، ئیمارات بە ئەنجامی (3-2) سەرکەوت، دوای ئەوەی عێراق لە گێمی یەکەمدا پێشکەوتبوو.
  • جامی ئاسیای 1996: لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، ئیمارات بە یەکەم گۆڵی زێڕین لە مێژووی جامی ئاسیادا لە کاتی زیادکراودا (1-0) لە عێراقی بردەوە و گەیشتە نیوەی کۆتایی.

قۆناخێکی نوێ لە ململانێ

ئێستا، دوای ئەم هەموو مێژووە پڕ لە کێبڕکێ و یادەوەرییە، جارێکی تر هەردوو هەڵبژاردە لە بەردەم یەکتردا وەستاون. ئەمجارەیان جەنگەکە لەسەر بلیتی گەیشتنە بە دوایین قۆناخی پاشکۆی جامی جیهانی.

ئەم دوو یارییە تەنیا دوو یاریی ئاسایی نین، بەڵکو زیندووکردنەوەی یادەوەرییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی چاوەڕوانییە بۆ ئەو خەونە گەورەیەی کە هەردوو وڵات چاویان لێیەتی: گەیشتن بە مۆندیالی ئەمریکا، کەنەدا و مێکسیک.

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی عێراق:

گۆڵپارێز: جه‌لال حه‌سن

هێلی به‌رگری: مێرخاس دۆسكی، زه‌ید ته‌حسین،ئاكام هاشم، عه‌لی حسێن

هێلی ناوه‌ڕاست: ئوسامه‌ ره‌شید، زیان ئیقبال، ئیمار شێر

هێلی هێرشبه‌ر: حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم، موهه‌ند عه‌لی، ماركۆ فه‌ره‌ج

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ئیمارات:

گۆڵپارێز:خالید عیسا
هێڵی بەرگری:ئێریک میلۆنی، لوکاس پێمێنتیا، کوامێ ئاتۆنی، دانيلۆ ئامارا
هێڵی ناوەڕاست: فابیۆ لیما، ئەحمەد بەرمەن، عەبدوڵا ڕەمەزان، یه‌حییا غەسانی
هێڵی هێرشبەری: ئەلیخاندرۆ خیمینێز، لۆکاس پێرێرا

بابەتی زیاتر

Back to top button