کۆتایی چیرۆکەکە؛ پێپ گواردیۆلا ماڵئاوایی لە مانچێستەر سیتی دەکات
رۆژنامەی تایمز وردەکارییەکەی ئاشکرا دەکات..

یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی لەکۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە مانچێستەر سیتی دەکات و دوای 10 ساڵ یانەکە جێدەهێڵێت.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، کەسە نزیکەکانی پێپ گواردیۆلا بڕوایان وایە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی راهێنەرە ئیسپانیەکەیە لەگەڵ مانچێستەر سیتی و پێپ لە هاوینی داهاتوو پاش بەڕێکردنی 10 ساڵ لە مانچێستەر، یانەکە جێدەهێڵێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گواردیۆلا بڕوای وایە کاتەکانی لە مانچێستەر کۆتاییان هاتووە، هەموو شتێکی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێناوە و هاوینی داهاتوو گونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
🚨 Some close to Pep Guardiola believe the Manchester City manager could choose to leave his post next summer after reaching his 10th year in the Etihad dugout.
Man City keep an ongoing shortlist ready for his eventual departure and it currently looks like this:
🔸 Vincent… pic.twitter.com/4yb01s8nhI
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 12, 2025
تایمز ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر سیتی ئاگاداری بڕیارەکەی گواردیۆلایە، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ دەکەن، هەریەکە لە ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن، رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری مارسیلیا و ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری بۆرنمس بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی پێپ بگرنەوە.
گواردیۆلا لە هاوینی 2016 بایرن میونشنی جێهێشت و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، لە 550 یاریی سەرپەرشتی سیتیزنسی کردووە، 395 یاریی بردووەتەوە، 69 یاریی یەکسانبووە و 86 یاریی دۆڕاوە.
شەش نازناوی پرێمەرلیگ، یەک چامپیۆنزلیگ، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چوار جامی خولی ئینگلتەرا و چوار قەڵخای ئینگلتەرای بۆ مان سیتی بەدەستهێناوە.



