Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاشکرا بوو؛ ئێمباپێ تەنیا یاریزانی ریال نییە بەڵکو راوێژکاری یەکەمی پێرێزە

ئێمباپێ پێشنیازی دوو به‌رگریكاری بۆ ریاڵ مەدرید كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

فلۆرەنتینۆ پێرێز راوێژی بە کیلیان ئێمباپێ کردووە سەبارەت بە بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی یانەی شاهانە و ناوی دوو یاریزان پێشنیازكراوه‌.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتڕاڵ، کیلیان ئێمباپێ بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئیبراهیما کۆناتێ و دایۆت ئوپامیکانۆ لەناو یانەی ڕیاڵ مەدریددا دەربڕیوە.


ریاڵ مەدرید هەوڵ دەدات ئارامی خۆی بپارێزێت دوای ئه‌وه‌ی  لە چامپیۆنزلیگ بە لیڤەرپوول دۆڕا و لە خولی ناوخۆشدا نەیتوانی لە ڕایۆ ڤاییکانۆ بباتەوە، کارکردن لەسه‌ر كه‌م و كورییه‌كانی یانەکەدا بەردەوامە.

سەرەڕای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەنەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان، یانەکە بیر له‌ داواکارییەی چاڤی ئاڵۆنسۆ كردووته‌وه‌ کە داوای بەهێزکردنی دڵی بەرگریی کردبوو.

دوو ناو کە لە پێشەوەی هەموو لیستەکه‌ن بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی مەدرید، بریتین لە ئیبراهیما کۆناتێ به‌رگریكاری لیڤەرپوول و دایۆت ئوپامیکانۆ یاریزانی دڵی به‌رگری بایرن میونشن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر تووشی پێکان بووە و دەیڤد ئالاباش تازە لە پێکانێکی ماسولکەیی گەڕاوەتەوە.

دیفێنسا سێنتڕاڵ ئاشکرای دەکات کە فلۆرەنتینۆ پێرێز لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕاوێژی بە کیلیان ئێمباپێ کردووە، کە بەهۆی هاوڕێیەتیی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، شارەزاییەکی زۆری لەسەر هەردوو یاریزانەکە هەیە. ئێمباپێ بۆچوون و پێشنیاری زۆر باشی لەسەر هەردووکیان داوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێمباپێ بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی باسی کۆناتێ و ئوپامیکانۆی بۆ بەرپرسانی مەدرید کردووە، تەنانەت دانی بەوەدا ناوە کە ئەوان لە شوێنی خۆیاندا لە باشترینەکانی جیهانن.

سەرەڕای ئەم پێشنیارە، فلۆرەنتینۆ پێرێز ناتوانێت بە فەرمی هیچ هەنگاوێک بنێت تاوه‌كو 1ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، چونکە لەو كاته‌ هەردوو بەرگریکارەکە دەتوانن بەپێی یاسا دانوستان لەگەڵ هەر یانەیەک بکەن کە دەیانەوێت، بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکانیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.

کارگێڕیی ڕیاڵ مەدرید پێی وایە کە ڕودیگەر و ئالابا، کە هەردووکیان تەمەنیان 30 ساڵی تێپەڕاندووە، باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گرێبەستەکانیان لە حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، ئەگەری زۆرە هەردووکیان یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵن.

هەرچەندە یانەکە پشتی بە ڕائول ئەسێنسیۆی لاو بەستووە، بەڵام ئاأۆنسۆ بە ڕوونی داوای لە یانەکە کردووە کە هەوڵێکی زیاتر بدەن بۆ هێنانی بەرگریکارێکی ئاستبەرز، ئێستا ئێدێر میلیتاو و دین هاوسن جێگەی مشتومڕ نین، هەرچەندە دووەمیان لە باشترین ئاستیدا نییە.

هێنانی یاریزانێکی بەتوانا بووەتە کارێکی لەپێشینە، لێرەدایە کە ناوی کۆناتێ و ئوپامیکانۆ دێتە ئاراوە، کە هێشتا گرێبەستیان لەگەڵ لیڤەرپوول و بایرن میونشن نوێ نەکردووەتەوە و دەکرێت وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن. ئەمەش هەلێکی بازاڕی ناوازەیە کە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سوودی لێوەربگرێت، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی یەکلایی نەبووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button