Loading...
ئیسپانیا

جود بێڵینگهام داوایەک لە یاریزانان و هاندەرانی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دوای یەکسان بوونەکەی دوینێشەو داوایەی له هاوتیمییەکان و هاندەرانی ریال مەدرید کرد.

ریال مەدرید کە پێشتر شەش یاری لەسەریەک سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، ئێستا پێش پشووی نێودەوڵەتی رووبەڕووی کێشە بووەتەوە. یانە ئیسپانییەکە لە دوایین یارییان لە چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 1-0 بە لیڤەرپوول دۆڕا و دواتر لە دوایین یاریی لالیگا بەرامبەر رایۆڤایکانۆ یەکسان بوو.

ئەنجامەکانی ئەم دوو یارییە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا رۆژنامە ئیسپانییەکان هێرشیان کردە سەر یاریزانان و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، کە تاوەکوو ئێستا 188 خولەکە گۆڵیان نەکردووە. راهێنەرە ئیسپانییەکە ناچار بوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەیدا دەنگۆی “قەیران” لە ریال مەدرید رەت بکاتەوە.

بێلینگهام دوای یارییەکەی دوێنێشەو لە سۆشیال میدیا پەیامێکی بۆ هاوڕێکانی و هاندەرانی ریال مەدرید لە سەرانسەری جیهان بڵاوکردەوە و دەڵێت:

هەمیشە یاریکردن لە دیڤایێکاس قورسە بەڵام خاڵێکمان وەرگرت بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین، دەبێت پێکەوە بمێنینەوە و خۆمان بۆ یارییە قورسەکانی دیکەی کە لە پێشمانن ئامادەبکەین. “هالا مەدرید”

یاریزانە ئینگلیزەکە یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی لە یارییەکەدا؛ شانبەشانی ئاردا گولەر مەترسیدارترین هەلی بۆ تیپەکەی دروستکرد و لە ماوەی 90 خولەکدا تەنیا چوار هەڵەی کرد. بەڵام ئاستە جوانەکەی بەس نەبوو بۆ ئەوەی هێرشبەرانی ریال مەدرید بتوانن گۆڵ تۆمار بکەن. ئێستا سپی پۆشەکانی مەدرید تەنیا سێ خاڵ لە پێش بارسێلۆنای رکابەریانەوەن و پێشەنگی لالیگان، کە شەوی یەکشەممە کاتالۆنییەکان بە ئەنجامی 4-2 لە سێلتاڤیگۆیان بردەوە و جیاوازیەکەیان کەم کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button