
یاریگا –
هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا، دانی بەوەدانا کە هێشتا تیپەکەی کەموکوڕی تاکتیکی هەیە و دەبێت پێش یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ چارەسەری بکات.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە لێدوانێکیدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا، دانی بەوەدانا کە هەندێک لاوازی لەناو پێکهاتەکەدا پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، بەتایبەتی لە لای چەپ، کە ئەلیخاندرۆ باڵدێ و مارکوس راشفۆرد لەوێ یاریی دەکەن.
مەبەست لە لێدوانەکانی فلیک وەک رەخنە لە ئاستی یاریزانەکان نەبووە. لە راستیدا راشفۆرد یەکێک بووە لە مەترسیدارترین هەڕەشەکانی هێرشبەری بارسێلۆنا لەم وەرزەدا، بەڵام پرسەکە لە هەماهەنگی تاکتیکی گشتی تیمەکەدایە.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا زۆربەی گۆڵەکانی لێیکراوە لە هێرشی پێچەوانە بووە کە بەرگریکاران بۆشایی جێدەهێڵن و رکابەرەکان سوود لەم بۆشاییانە وەردەگرن.
پرسی تاکتیکی بارسێلۆنا
روونە کە تاکی چەپ بووەتە خاڵی نیگەرانی ستافی راهێنەرایەتی.
لە یارییەکەی بەرامبەر کلەب بروج، کەموکوڕییەکانی بەرگری بارسێلۆنا لە سەرەتاوە ئاشکرا بوون. گۆڵی یەکەمی یارییەکە کاتێک بوو کە ئەلیخاندرۆ باڵدی نەیتوانی پێش کارلۆس فۆربس بگرێت، ئەمەش رێگەی بە یاریزانەکە دا کە خێراتر بەسەریدا تێپەڕێت و ئەسیستێک بۆ نیکۆلۆ ترێسۆڵدی بکات.
کێشەیەکی دیکەش بەشداریی نەکردنی راشفۆرد بوو لە هێڵی بەرگریدا. هەرچەندە یاریزانە ئینگلیزەکە لە هێرشبردندا کاریگەر بوو، بەڵام ئەو ئەرکەی راهێنەری پێیسپاردبوو پشتگوێ خست، بەمەش باڵدێ و بەرگریکارەکانی دیکە تووشی بارگرانییەکی زۆر بوون.
ستافی راهێنەرایەتی فلیک بە وردی شیکاری ئەم بابەتەی کردووە و لە یارییەکەی سێڵتاڤیگۆ دەیەوێت چارەسەری بکات.
ئامادەنەبوونی رافینیا
هۆکارێکی دیکە کە هاوسەنگی بارسێلۆنای تێکداوە پێکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکەیە، رافینا کە زیاتر لە مانگێکە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، پێشووتر بە چری بەشداری هێرشەکانی دەکرد و تاڕادەیەک ئەنجامەکانی بە دڵی راهێنەرە ئەڵمانییەکە تەواو دەکرد و وەرزی رابردوو توانی 34 گۆڵ تۆمار بکات.
بەبێ ئەو، هێڵی هێرشبەری بارسێلۆنا یەگرتوویی خۆی لەدەستداوە و تۆپ کەمتر دەگاتە ناوچەی سزای رکابەرەکانیان. بۆ فلیک کۆنتڕۆلکردنی لای چەپ و بەهێزکردنی دەبێتە لەپێشینەی کارەکانی لە یارییەکانی داهاتوودا، بەتایبەتی تاوەکو رافینیا دەگەڕێتەوە.



