
یاریگا –
چاڤی ئاڵۆنسۆ لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا: وەڵامی گومانەکانی داوە و باسی چارەنووسی ڕۆدریگۆ و ڤالڤێردی دەکات
دوای شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی ئانفێڵد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ڕایۆ ڤاییکانۆ، چاڤی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، بە هێمنی و متمانەبەخۆبوونەوە وەڵامی پرسیارە گەرمەکانی دایەوە و هەوڵیدا گومانەکان لەسەر ئاستی تیمەکەی بڕەوێنێتەوە.
🗣️ Xabi Alonso: “The Liverpool match has been analyzed and talked about. Now we focus on Rayo Vallecano.” pic.twitter.com/FU2sJ0uQDN
— Madrid Xtra (@MadridXtra) November 8, 2025
لەسەرەتای کۆنگرەکەدا، پرسیارێکی گرنگ ئاڕاستەی ئالۆنسۆ کرا سەبارەت بەوەی کە ئایا راهێنەرایەتیکردنی ڕیاڵ مەدرید جیاوازە لە بایەر لیڤەرکوزن و ئایا ژووری جلگۆڕینەکەی پڕە لە كێشه؟ ئاڵۆنسۆ بە زیرەکییەوە له وەڵامی ڕاستەوخۆ دزییەوە و گوتی،
“من زۆر دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکەم، ئێمە لە پێشکەوتنداین و ئەمەیە دڵخۆشم دەکات.”
⁉️ ¿Se ha encontrado Xabi Alonso un vestuario con muchos egos? Así responde a la pregunta de @matoribio85 en @radiomarca pic.twitter.com/bWSISK63LR
— MARCA (@marca) November 8, 2025
یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆر دووبارە دەبێتەوە، چارەنووسی فێدێریکۆ ڤالڤێردییە کە لە چەند یارییەکدا وەک بەرگریکاری باڵی راست یاریی کردووە، ئاڵۆنسۆ دڵنیایی دایە هاندەران و گوتی،
“بەهۆی بارودۆخەوە لەو شوێنە یاریی کرد، و ئاستێکی باشیشی پێشکەش کرد. ئێمە شێوازی یاریکردنی دەزانین و ئەو نەرمییەی کە پێمان دەبەخشێت، بۆمان گرنگە.”
سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ باڵی ڕاست، ئاڵۆنسۆ دەرگای بە کراوەیی هێشتەوە و گوتی،
“ئەمە ئەگەرێکی کراوەیە، چەندین جار ئەو کارەی کردووە، تەنانەت لە ناوەڕاستیشەوە كاری باشی كردووه.
ئاڵۆنسۆ دان بەوەدا دەنێت کە تیمەکەی هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە جێگیرەی کە دەیەوێت، بەڵام بەرگری لە یاریزانەکانی کرد،
“ئێمە دەمانەوێت ئاستێکی جێگیرمان هەبێت، بەڵام هەموو یارییەکان وەک یەک نین. من هیچ گلەییەکم لە هەڵسوکەوتی یاریزانەکانم نییە.”
کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا شکستی لیڤەرپوول بەهۆی بەهێزیی ئەوان و لاوازیی ڕیاڵ مەدرید بووە لە تۆپە جێگیرەکاندا، ئاڵۆنسۆ ڕەتیکردەوە کە لەسەر بنەمای یەک یاری حوکم بدات و رایگهیاند،
“نابێت لەسەر بنەمای تەنیا یەک یاری بڕیار بدەین.”
سەرەڕای شکستەکەی چامپیۆنزلیگ، ئاڵۆنسۆ جەختی لەسەر ورەی بەرزی تیمەکەی کردەوە،
“هەموو یارییەک بۆ ئێمە گرنگە، ئەمە عەقڵییەتی ئێمەیە، لە لالیگادا، دەمانەوێت بەهێزیی خۆمان بپارێزین و پێش پشووی نێودەوڵەتی پێگەی خۆمان قایم بکەین.”
لە کۆتاییدا، ڕاهێنەرە باسکییەکە هۆشداریی دا لە یارییە قورسەکەی داهاتوو بەرامبەر ڕایۆ ڤاییکانۆ پێی وابوو یارییەکی قورسە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، ڕایۆ لە دۆخێکی باشدایە بهڵام ئامادهیی تیپهكهی بۆ یارییهكه نیشاندا.



