
یاریگا –
لە قۆناخی دووەمی جامی عێڕاق، نەورۆز میوانداری بەحری دەکات و لە توانای دوو یاریزانی سەرەکی بێبەش دەبێت.
شەممە ( 8ـی نۆقێمبەری 2025 ) لە قۆناخی دووەمی جامی عێڕاق، نەورۆز کاتژمێر 6ـی ئێوارە میوانداری بەحری دەکات، بۆ ئەم یارییە سوور پۆشەکانی سلێمانی بە هۆی پێکانەوە لە توانای هەریەک لە یاریزانان گایتان لاورا و نۆلان ئیمبێما بیبەش دەبێت.
بە هۆی ئەوەی نەورۆز لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ریزبەندی نۆیەمی بە دەستهێنابوو، لە قۆناخی یەکەم بەشداری جامی عێڕاقی نەکرد، لە ئەگەری سەرکەوتنی لە یارییەکەی ئەمڕۆ راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی 16ـەی جامەکە.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی یاسین ئاراسی راهێنەر، دووەم یارییە نەورۆز بە راهێنەریەتی وەلی کەریم یاریی دەکات، یاریی یەکەم لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر هەولێر بوو کە نەورۆز تووشی شکست بوو بە ئەنجامی 1 _ 0.



