
یاریگا –
دوای 894 رۆژ چاوەڕوانی، یاریزانان و هاندەرانی بارسێڵۆنا جارێکی تر چاویان بە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو کەوتەوە، بەڵام کردنەوەی دەرگاکان بۆ راهێنانێک تەنیا تاقیکردنەوەیەک بوو، پرسیارە گەورەکە هێشتا ماوە، یەکەم یاریی فەرمی کەی دەکرێت؟
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”، یانەی بارسێڵۆنا و کۆمپانیای لیماکی تورکی (جێبەجێکاری پرۆژەکە) لهگهڵ كات لە پێشبڕکێیەکی سەختدان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قۆناخی (1B)ی یاریگاکە، کە ڕێگە بە ئامادەبوونی 45 ههزار هاندەر دەدات.
🔍 Los siguientes pasos del Spotify Camp Nou, al detalle
✍️ @jordicardero https://t.co/q1wy0joBmx
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 8, 2025
دوو وادە لەبەردەم بارسێلۆنایه
پلانی یانەکە: خوان لاپۆرتا و بەرپرسانی بارسێلۆنا بە هیوان کە یاریگاکە بۆ یارییەکهیان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە 22ـی تشرینی دووەم ئامادە بێت. لاپۆرتا دەڵێت،
“ئارەزووەکانمان دەبنە ڕاستی، هیوادارین ئەمەش بە زووترین کات ببێتە ڕاستی.”
بۆچوونی کۆمپانیا: کۆمپانیای لیماک، جێبهجێكاری پرۆژهكه، زیاتر واقیعبینە. ئەوان پێیان وایە وادەیەکی گونجاوتر، یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسە لە 29ـی تشرینی دووەم.
چ کارێک ماوە؟
بەپێی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، زۆربەی کارەکان ئێستا لە ناوچەی لاتێرالی یاریگاکە چڕکراونەتەوە. کۆمپانیای لیماک پێی وایە نزیکەی دوو هەفتەی پێویستە بۆ تەواوکردنی ئەم بەشە. گرنگترین ئەو کارانەی کە ماون بریتین لە:
- رێکخستنی دەروازەکانی چوونەژوورەوە: ئەو دەروازانەی کە لەلای دەروازەکانی چوونەژوورەوە لەلای ماتێرنیتاتەوەن کە دەکەوێتە سنووری گەڕەکی ماتێرنیتات.، پێویستیان بە کارکردنی زیاترە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی هاتوچۆی هاندەران.
- تەواوکردنی ژووری جلگۆڕین: هەرچەندە مۆڵەتی کردنەوەی یاریگا پەیوەست نییە بەم بەشەوە، بەڵام هێشتا کاری زۆری ماوە. لە سەردانەکەی رۆژی هەینی، یاریزانەکان نەیانتوانی لەوێ خۆیان بشۆن و ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ سیوتات ئیسپۆرتیڤا.
- وەرگرتنی رەزامەندیی کۆتایی: دوای تەواوبوونی کارەکان، دەبێت شارەوانیی بارسێلۆنا سەردانی یاریگاکە بکات و دڵنیا بێتەوە لەوەی کە هەموو مەرجەکانی سەلامەتی، بەتایبەت بۆ چۆڵکردنی یاریگا لە کاتی لەناکاو، جێبەجێ کراون.
هەنگاوی داهاتوو: گۆڵ نۆرد و 60،000 هاندەر
کاتێک مۆڵەتی قۆناخی (1B) وەردەگیرێت، تەرکیز دەخرێتە سەر ناوچەی گۆڵ نۆرد، گۆڵ نۆرد ئەمە ئەو بەشەیە کە دەکەوێتە پشت گۆڵی باکووری یاریگاکەوە.
تەواوکردنی ئەم بەشە (قۆناخی 1C) رێگە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60،000 ههزار هاندەر دەدات. پێشبینی دەکرێت ئەم قۆناخە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا تەواو بێت.
لە کۆتاییدا، گەڕانەوە بۆ کامپ نۆو تەنها گەڕانەوەیەکی وەرزشی نییە، بەڵکو وەک لاپۆرتا دەڵێت،
“بۆ یانهكه پێویستییەکی ئابووری و داراییشە”
ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر شارەوانیی بارسێڵۆنا بۆ پێدانی دوا مۆڵەتی كۆتایی تاوهكو لهو دوو وادهی دیارییكراوه بارسێلۆنا بگهرێتهوه یاریگای كامب نو.



